گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخی بەنزین دابەزی

بەنزینەکەی بەغدا گەیشتە سلێمانی

2021.10.25 - 12:22
App store icon Play store icon Play store icon
بەنزینەکەی بەغدا گەیشتە سلێمانی

ناس کورد- 

بەنزینە 690 دینارییەکەی بەغدا گەیشتە سلێمانی و وتەبێژی حکومەتی هەرێمیش دەڵێت، لەمانگی داهاتووەوە ڕۆژانە یەک ملیۆن لیتر لە بەغداوە دێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەهمەن قادر، وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی (دووشەممە 25ی تشرینی یەکەمی 2021) بە "ناس کورد"ی وت، "بەنزینە 690 دینارییەکەی بەغدا گەیشتە سلێمانی و لەئێستادا لە چوار بەنزینخانەی سلێمانی بەردەستە و لیتری دەدرێت بە 690 دینار." 

 

هاوکات جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە مانگی داهاتووەوە ڕۆژانە یەک ملیۆن لیتر بەنزین لە بەغداوە دەگاتە هەرێم. 

 

ئەوەش لەکاتێکدایە چەند مانگێکە نرخی بەنزین لە هەرێمی کوردستان بەرزبووەتەوە و ئەوەش نیگەرانی هاووڵاتیانی لێکەوتووەتەوە.