گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

لیستەكەی مالیكی 11 كورسی بۆ هاوپەیمانییەكەیان زیاد كرد

2021.10.25 - 11:55
App store icon Play store icon Play store icon
لیستەكەی مالیكی 11 كورسی بۆ هاوپەیمانییەكەیان زیاد كرد

ناس کورد- 

ئەندامێكی هاوپەیمانییەكەی مالیكی دەڵێت پاش ئەوەی ژمارەیەك پەرلەمانتاری سەربەخۆ پەیوەندییان پێوەكردوون ژمارەی كورسییەكانیان بەرزبووەتەوە بۆ 48 كورسی و بوونەتە دووەم لیستی شیعە لەپاش سەدر.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عادل مانع ئەندامی براوەی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا كە "ناس كورد" بینیویەتی (25ی تشرینی یەكەمی 2021) وتیشی لە هەڵبژاردنی پێشوو 25 كورسیمان هەبوو، بەڵام لەم هەڵبژاردنە بەرزبوویەوە بۆ 37 كورسی، لەپاش ئەوەشی 11 سەربەخۆ هاتنە ڕیزەكانی هاوپەیمانییەكە ئێستا ژمارەی فەرمی كورسییەكانمان 48 كورسی دەكات. 

 

مانع وتیشی "ئێمە دووەم لیستی ناو پەرلەمان و دووەم هێزی شیعەین لە گۆڕەپانەكە لە ئێستادا". ئەمەش ئاماژەیە بۆ كورسییەكانی سەدر كە 73 كورسی مسۆگەركردووە بەپێی ئەنجامە بەراییەكانی كۆمسیۆن.