گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەنجامەکان ببینە

خوێندنی باڵا ئەنجامی زانکۆلاینی ئاشکرا کرد

2021.10.25 - 10:21
App store icon Play store icon Play store icon
خوێندنی باڵا ئەنجامی زانکۆلاینی ئاشکرا کرد

ناس کورد-

وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم ئەنجامی زانکۆلاینی ئاشکراکرد و بەگوێرەی ئەنجامەکان بۆ ئەمساڵ  43 هەزار و 277 خوێندکار لە زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان وەرگیراون، کە 62یان لە خوێندنی خۆڕایی و 38%یش لە خوێندنی پارالێل و ئێواران وەرگیراون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا وەزارەتی خوێندنی باڵا (دووشەممە 25ی تشرینی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، "دەرچووانی ئەمساڵ 45 هەزار و 113 کەس داواکاریان پێشکەش کردووە، هەروەها چوار هەزار و 142 خوێندکاری ساڵی ڕابردوو و هەروەها زیاتر لە سێ هەزار خوێندکاری ساڵانی پێشووتر داوایان پێشکەش کردووە کە سەرجەمیان دەکاتە 52 هەزار و 532 پێشکەشکار ." 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "لەو ژمارانە، 43 هەزار و 277 خوێندکار لە زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان وەرگیراون." 

 

ئەوەشی خستەڕوو، "26 هەزار خوێندکار لە خوێندنی خۆڕایی وەرگیراون، هەروەها 10 هەزار خوێندکار لە ئێواران وەرگیراون و هەشت هەزار و 351 خوێندکاریش لە ئێواران وەرگیراون، کە پارالێل و ئێواران خوێندن بەرامبەر بە پارەیە." 

 

بەگوێرەی ئەوەش، 62%ی خوێندکاران لە خوێندنی خۆڕایی وەرگیراون، 21% لە خوێندنی پارالێل و 14%ش لە ئێواران." 

 

هاوکات بەگشتی، "ڕێژەی وەرگرتن بۆ دەرچووانی ئەمساڵ دەگاتە 82٪ خوێندکار و 18٪ش وەرنەگیراون." 

 

بەوەش ڕێژەی وەرگرتنی خوێندکار لە خوێندنی خۆڕایی بەراورد بە ساڵی ڕابردوو کەمی کردووە کە ئەوکات ڕێژەی 65% لە خوێندنی خۆڕایی وەرگیرابوون.

 

بۆ ئەنجامی زانکۆلاین کلیک لێرە بکە