گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

وەزارەتی تەندروستی هۆشداری دەدات و داوایەکی بەپەلە لە هاووڵاتیان دەکات

2021.10.25 - 10:06
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتی تەندروستی هۆشداری دەدات و داوایەکی بەپەلە لە هاووڵاتیان دەکات

ناس کورد- 

وەزارەتی تەندروستیی عێراق هۆشداری لە هاتنی شەپۆلی چوارەم و نەوەی نوێی کۆرۆنا دەدات و داوا لە هاووڵاتیان دەکات، پەلە بکەن لە وەرگرتنی ڤاکسین.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی عێراق (دووشەممە 25ی تشرینی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، "لە نزیکەوە چاودێری دۆخی کۆرۆنا دەکەین لە جیهاندا و لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە چەندین وڵات حاڵەتەکانی توشبوون و مردن بە ڤایرۆسەکە بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە بەتایبەت لە بەڕیتانیا و ڕووسیا، سەرەڕای بەرزی ڕێژەی وەرگرتنی ڤاکسین لەلایەن هاووڵاتیانی ئەو وڵاتانەوە" 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەمە نیشانەی شەپۆلێکی نوێی کۆرۆنا و هەروەها سەرهەڵدانی نەوەی نوێی ڤایرۆسەکەیە." 

 

تەندروستیی عێراق هۆشداری ئەوەشی داوە، هاتنی شەپۆلی چوارەمی کۆرۆنا بۆ عێراق و خراپبوونی بارودۆخی تەندروستی دوورنییە، بەتایبەت کە هاووڵاتیان پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکان نابن. 

 

جەختیشیکردووەتەوە، "بەردەوامی کۆبوونەوە و قەرەباڵغییەکان و کەمی ڕێژەی ئەو کەسانەی ڤاکسینیان وەرگرتووە، ئاماژەن بۆ بەرزبوونەوەی ڕێژەی قوربانیانی کۆرۆنا و هەڕەشەیە بۆسەر سیستمی تەندروستی." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "وەک پێشتریش ئاماژەمان پێکردووە تاکە ڕێگەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسەکە وەرگرتنی ڤاکسینە کە بەداخەوە تائێستا نەگەیشتووینەتە ئەو ئاستەی لە مەترسی دووربین، بۆیە داوا لە سەرجەم هاووڵاتیان دەکەین پەلە بکەن لە وەرگرتنی ڤاکسین."