ناس کورد-
لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە قەزای چەمچەماڵ ئافرەتێک گیانی لەدەستدا و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی چەمچەماڵ (دووشەممە 25ی تشرینی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، "بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لەسەر رێگای چەمچەماڵ ــ ناحیەی سەنگاو نزیک گوندی قەرەتامۆر ئافرەتێکی تەمەن 49 ساڵ گیانی لەدەستدا."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "هەروەها پێنج کەسی تر کە تەمەنیان (13 و 32 و 50 و 50 و 71) ساڵە بە برینداری گەیەنرانە سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ ."