ناس کورد-
میدیاکانی سودان ئاماژە بە کودەتایەکی سەربازی لە وڵاتەکە دەکەن و هێزێکی سەربازی سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەی لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەر کردووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان، بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 25ی تشرینی یەکەمی 2021، کودەتایەکی سەربازی لە وڵاتی سودان ئەنجامدراوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، عەبدوڵڵا حەمدوک، سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکە لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەرکراوە و چەند وەزیر و کاربەدەستێکی دیکەی حکومیش دەستگیرکراون.
بەگوێرەی زانیارییەکان، لە خەرتومی پایتەختی وڵاتەکە بەتەواوی هێڵی ئینتەرنێت بچڕاوە و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی شارەکەش داخراوە.