گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

کۆمسیۆن لەسەر ’’ژماردنەوەى دەستى دەنگەکان’’ لەسەرتاسەرى عێراق و هەرێم رونکردنەوە دەدات

2021.10.24 - 23:20
App store icon Play store icon Play store icon
کۆمسیۆن لەسەر ’’ژماردنەوەى دەستى دەنگەکان’’ لەسەرتاسەرى عێراق و هەرێم رونکردنەوە دەدات

ناس کورد-

 

کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، بڕیارى جیاکردنەوەى دەستى سەرتاسەرى دەنگەکان لەدەسەڵاتى دادگاى فیدراڵیدایە، ئەوەش دواى داواکەى هێزە ناڕازییە شیعەکان لەو بارەیەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عماد جەمیل ئەندامى تیمى راگەیاندنى کۆمسیۆن لەبەرنامەیەکى تەلەفزیۆنیدا وتى "کۆمسیۆن چەندین پەیامى دڵنیاکەرەوەى ئاڕاستەى هێزە ناڕازییەکان کردووە، لەناویاندا جیکردنەوەى دەستى 8960 وێستگە لەبەرچاوى هەمووان".

 

وتیشى "495 هەزار بریکار چاودێرى پڕۆسەکەیان کردووە، تانەکانیان رادەستکراوە و سندوقەکان کراونەتەوە".

 

عماد جەمیل باسى لەوەشکرد، داواى جیاکردنەوەى دەستى سەرجەم بنکەکان لەدەسەڵاتى دادگاى فیدراڵیدایە نەک کۆمسیۆن، بەڵام ساڵى 2018 بە بڕیارى پەرلەمان دەنگەکان بەدەست ژمێردرانەوە.

 

جەختیشیکردەوە، هیچ سێرڤەرێک لەدەرەوەى عێراق بوونى نەبووە، هەموو هێزەکانیش بڕوایان بەوە هەیە.

 

هێزە ناڕازییە شیعەکان ئەمشەو لەماڵى نورى مالیکى کۆبوونەوە و داواى هەژمارکردنەوەى دەستى سەرجەم دەنگەکانیان کرد بەدەست، هەروەها داوا لە بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار دەکەن دەستوەردان بکات بەو پێیەى پارێزەرى دەستورە، بۆ ئەوەى دۆخەکە بەرەو خراپتر هەنگاو نەنێت.