گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆبوونەوەکەى ماڵى مالیکى ئاشکرابوو..دەوڵەتى یاسا و نەسر لێدوانى پێچەوانە دەدەن

2021.10.24 - 22:25
App store icon Play store icon Play store icon
کۆبوونەوەکەى ماڵى مالیکى ئاشکرابوو..دەوڵەتى یاسا و نەسر لێدوانى پێچەوانە دەدەن

ناس کورد-

 

سەرکردەیەکى دەوڵەتى یاسا رایگەیاند کۆبوونەوەى هێزە ناڕازییەکان لەئەنجامى هەڵبژاردن بۆ دروستکردنى هاوپەیمانێتییەکى نوێ و گەورەترین کوتلە بووە، بەڵام هاوپەیمانى نەسرى حەیدەر عەبادى ئەوە رەتدەکاتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

رەسول ئەبو حسنە سەرکردە لە دەوڵەتى یاسا بە ئاژانسى هەواڵى نیشتیمانى راگەیاند، کۆبوونەوەکە بەبەشدارى لایەنە شیعییەکان جگە لەرەوتى سەدر بەڕێوەچوو، کە تێیدا گرنگترین تەوەرەکانى تایبەت بە ئەنجامى هەڵبژاردن تاوتوێکراوە لەگەڵ ئەو تانانەى پێشکەشکراون.

 

وتیشى هەروەها پرسی دروستکردنى ئاڵۆزى لەلایەن هەندێ لایەنەوە خراوەتەڕوو، هێزەکان دروستکردنى هەر جۆرە ئاڵۆزى و بارگژییەکیان رەتکردووەتەوە.

 

سەرکردەکەى دەوڵەتى یاسا دەڵێت، ئەو کۆبوونەوەیە بەماناى هاوپەیمانێتییەکى نوێیە بۆ چوونە پەرلەمان و دروستکردنى گەورەترین کوتلە، دواى کۆتایی هاتنى دۆسیەى هەڵبژاردن و ئەو تانانەى پێشکەشکراون.

 

بەپێی راگەیەنراوى کۆتایی کۆبوونەکە، هێزە ناڕازییەکان ئەنجامى هەڵبژاردن رەتدەکەنەوە و داواى جیاکردنەوەى دەستى سەرتاسەرى دەنگەکان دەکەن، هەروەها داوا لە بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار دەکەن دەستوەردان بکات بەو پێیەى پارێزەرى دەستورە، بۆ ئەوەى دۆخەکە بەرەو خراپتر هەنگاو نەنێت.

 

لاى خۆیەوە، هاوپەیمانى نەسرى سەر بە حەیدەر عەبادى لەراگەیەنراوێکى کورتدا رەتیکردەوە ئامانج لەو کۆبوونەوەیە بۆ دروستکردنى هاوپەیمانێتى سیاسی یان پێکهێنانى گەورەترین کوتلە یان دورخستنەوەى هەر لایەنێک بوبێت.

 

جەختیشیکردووەتەوە ئامانجى کۆبوونەوەکە گفتوگۆى نشتیمانى بووە بۆ کۆتایی هێنان بەقەیرانى ئێستا.