گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەرلەمانتارێک وەرگرتنى زەوى رەتدەکاتەوە

2021.10.24 - 21:26
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانتارێک وەرگرتنى زەوى رەتدەکاتەوە

ناس کورد-

 

ئەندامێکى خولى پێشووى پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، وەرگرتنى زەوى رەتدەکاتەوە، دواى بڵاوبوونەوەى بڕیارێک کە هێشتا یەکلایی نەبووەتەوە لەبارەى پێدانى زەوى بە وەزیرەكان و ئەندامانی دەستە باڵاكانی دادوەری و ئەوانەی لە پلەی وەزیردان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هۆشیار عەبدوڵا ئەمڕۆ یەکشەممە لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند "دەمەوێ رایبگەیەنم کە وەک پەرلەمانتارێکی خولی چوارەم هیچ پارچە زەویەیەک وەرناگرم و رەتیدەکەمەوە".

 

ئەوە لەکاتێکدایە لەچەند سەرچاوەیەکی جیاجیاوە دەقی بڕیارێکی ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیران بڵاوبووەتەوە کە هێشتا مشتومڕى لەسەرە لەبارەى پێدانى زەوى کە لە 600 مەتر زیاتر نەبێت بەوانەی لە پلەی وەزیردان لەگەڵ دەستە باڵاكانی دەسەڵاتی دادوەری.