گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

کۆمسیۆن 483 تانەى یەکلاکردەوە

2021.10.24 - 21:01
App store icon Play store icon Play store icon
کۆمسیۆن 483 تانەى یەکلاکردەوە

ناس کورد-

 

کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان 461 تانەى لەئەنجامى هەڵبژاردن رەتکردەوە، بەهۆى نەبوونى بەڵگەى پێویستەوە، 22 تانەشى پەسەندکرد بۆ جیاکردنەوەى دەستى دەنگەکانى 297 وێستگە لەژمارەیەک پارێزگا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی بەیاننامەیەکى کۆمسیۆن کە ەست "ناس کورد" کەوتووە، 483 تانە تاوتوێکراوە، 461 یان بەهۆى نەبوونى بەڵگەوە رەتکراونەتەوە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەنجومەنى کۆمسیاران بڕیاریداوە 297 وێستگە بەدەست جیابکرێنەوە لەسەر بنەماى 22 تانە لەپارێزگاکانى، دیالە و نەینەوا و میسان و کەربەلا و کەرکوک و زیقار و ئەنبار و قادسیە و سەڵاحەدین و موسەننا و بەسرە و بابل بەهۆى بوونى بەڵگەى پێویستەوە.

 

بەپێی بەیاننامەکە، رۆژى چوارشەممە پڕۆسەى جیاکردنەوەى دەستى دەنگەکانى سندوقە تانەلێدراوەکان لە نەینەوا دەستپێدەکات، دواتر پڕۆسەکە لەپارێزگاکانى دیکە بەڕێوەدەچێت.