گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

هۆکارى دواکەوتنى ئەنجامى زانکۆ لاین راگەیەنرا

2021.10.24 - 20:27
App store icon Play store icon Play store icon
هۆکارى دواکەوتنى ئەنجامى زانکۆ لاین راگەیەنرا

ناس کورد-

 

سەرۆکى لیژنەى پەروەردە لەپەرلەمانى کوردستان رایگەیاند، ھۆکاری دواکەوتنی ئەنجامی وەرگرتنى خوێندکاران لە زانکۆو پەیمانگاکان هەندێ گرفت بووە لەو داواکارییانەى پێشکەشکراون.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەبدولسەلام دۆڵەمەڕى ئەمڕۆ یەکشەممە لە راگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە رایگەیاند "لە پێنج شەممەی ڕابردووەوە لە ناوەندی وەرگرتن، ڕێکارەکان تەواو ببوون بەڵام ھەندێ گرفت لە وانەی کەوا ڕاستەوخۆ مامەڵەی وەرگرتنیان پێشکەش کردبوو، ھاتنە پێش".

 

ئاماژەى بەوەشکردووە "لە ئێستادا کاری ووردتر و دەقیقتری پێویستە بۆیە ئەمڕۆ ئەنجامەکانی زانکۆلاین ڕانەگەیەندرا و دواخرا تا دیراسەیەکی باشتر بکرێت و ھەڵەکانی ساڵی پار دووبارە نەبنەوە، کارەکان بەرەو تەواو بوون دەچێت و لە کاتێکی نزیکدا ڕادەگەیەندرێت".