گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

وەزارەتى تەندروستى بەفەرمى پرسی ’’داخستنى’’ قوتابخانەکانى یەکلاکردەوە

2021.10.24 - 19:13
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتى تەندروستى بەفەرمى پرسی ’’داخستنى’’ قوتابخانەکانى یەکلاکردەوە

ناس کورد-



وەزیری تەندروستی حکومەتى هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هیچ پێشنیارێک نەکراوە بۆ داخستنی ناوەندەکانی خوێندن و بەکراوەیی دەمێننەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سامان بەرزنجی بە تەلەفزیۆنى زمانحاڵى پارتى رایگەیاند "دەرگای قوتابخانەکان بە کراوەیی دەمێنێتەوە و هیچ پێشنیارێکیش نەکراوە بۆ داخستنی دەرگای قوتابخانەکان، چونکە ئێستا ڤاکسین بەردەستە و هەموو ئاسانکاریێک بۆ مامۆستایان کراوە بۆ ئەوەی ڤاکسین وەربگرن".

 

وتیشی "لەجیاتی داخستنی دەرگای قوتابخانە ڕێککاری خۆپارێزی توندتر دەگیرێتەبەر بۆ ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسەکە".