گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مەرجى نوێ بۆ گەشتى ئێران دانرا

2021.10.24 - 19:10
App store icon Play store icon Play store icon
مەرجى نوێ بۆ گەشتى ئێران دانرا

ناس کورد-

 

وەرگرتنى هەردوو ژەمى ڤاکسین کرایە مەرجى نوێى گەشتکردن بۆ کۆمارى ئیسلامى ئێران لەناویاندا گەشتکردن لەهەرێمەوە بۆ ئەو وڵاتە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان لە راگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە رایگەیاند، بەپێی ئاگانامەیەکی سەرکونسوڵگەری کۆماری ئیسلامی ئێران لەسلێمانی، لەڕۆژی شەممەوە  تەواوی  هاوڵاتیانی بیانی بۆ چوونە ناو ئێران لەگشت سنورەکانی وشکانی، دەریایی و ئاسمانی پێویستە کارتی ڤاکسینی کۆرۆنا ( کە ١٥ ڕۆژ بەسەر ژەمی دووەمی ڤاکسینەکەدا تێپەڕیبێت و هەروەها ئەنجامی نێگەتیڤی پشکنینی پی.سی.ئاڕی کۆرۆنا بەماوەی ٩٦ کاتژمێریان پێ بێت.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، داواکارانی وەرگرتنی ڤیزا لەو سەرکونسوڵگەرییە، پێویستە کارتی ڤاکسین و پشکنینی پی.سی.ئاڕی کۆرۆنا بەماوەی ٩٦ کاتژمێر بخەنەڕوو.