ناس کورد-
لەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی مردنی کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی، دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ بە پۆستێک هەواڵەکە ڕەتدەکاتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ماوەی چەند ڕۆژێکە هەواڵی تێکچوونی تەندروستیی کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی لە تۆڕە کۆمەڵاتییەکان بڵاوە و ئەمڕۆش چەند پەیجێکی نافەرمی هەواڵی مردنی ناوبراویان بڵاکردەوە.
لەوبارەیەوە دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ، کوڕی کۆسرەتی ڕەسوڵ عەلی لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک هەواڵەکەی ڕەتکردووەتەوە و دەڵێت، "کاکی هەموومان، تەمەن درێژ بی و هەر بمێنی بۆ کورد و کوردستان، ئەی چقڵی چاوی دوژمنان."