گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

بافڵ تاڵەبانی ’’گۆڕانکاریی ریشەیی’’ لەناو یەکێتى رادەگەیەنێت

2021.10.24 - 17:21
App store icon Play store icon Play store icon
بافڵ تاڵەبانی ’’گۆڕانکاریی ریشەیی’’ لەناو یەکێتى رادەگەیەنێت

ناس کورد-



بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، یەکێتی لەبەردەم گۆڕانکاریی ریشەیی  حیزبیدایە و ژیانی سیاسیان بەتەواوەتی گەنج دەکەنەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەو وتانەى بافڵ تاڵەبانى لەمیانەى کۆبوونەوەیدا هات لەگەڵ باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق کە ئەمڕۆ یەکشەممە لە دەباشان بەڕێوەچوو، ئەوەش بەپێی راگەیەنراوێکى نوسینگەکەى کە دەست "ناس کورد" کەوتووە.

 

بافڵ تاڵەبانى وتى " لەھەوڵی دروستکردنی کۆدەنگی نیشتمانیی کوردین لەسەر بنەمای نەتەوەیی تا بتوانین وەک یەک ھێزی یەکگرتوو لە ناوەند داکۆکی لەمافەکانمان بکەین و بەشداری فیعلی بین لە بڕیار و ئیدارەدانی عێراق".

 

دەقى راگەیەنراوەکە:




بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە خاتوو پاولا کانلی، باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق.

 

لە دیدارێکدا بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی بە پێویستی پەرەپێدانی پەیوەندی دۆستانەی نێوان ھەرێم و ئوسترالیا کردەوە بەجۆرێک خزمەت بە بەرژەوەندییە گشتییەکان بکات بەتایبەت لە بواری ئابووری و وەبەرھێنان ھانی سەرمایەداران و خاوەن کاران بدرێت لە ھەرێم سەرمایەکانیان بخەنە گەڕ و ھاوکاربن بۆ پتەوکردنی ژێرخانی ئابووری ھەرێم.

 

ھاوسەرۆک پەیوەست بە پرسە سیاسییەکانیش ھەڵوەستەی کرد لەسەر قۆناغی دوایی ھەڵبژاردن و ئەگەرەکانی پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق و بەشداری کورد، و روونیکردەوە دۆخی سیاسی عێراق ناسەقامگیرە.

 

ململانێی ئیقلیمی و ناوچەییەکان کاریگەری راستەوخۆیان ھەیە لەسەر سەقامگیری سیاسی و داھاتووی ئەو حکومەتەی پێکدەھێنرێت، بۆیە تاکە رێگاو چارەسەر بۆ گەیشتن بە حکومەتێک کە ببێتە مایەی ئارامی و رەزامەندی ھەموولایەک، پێکھێنانی حکومەتی شەراکەت و تەوافقییە لەسەر بنەمای خزمەتکردن و بەرنامەی چاکسازی و گۆڕانکاری ریشەیی لە بەڕێوەبردن چونکە ئەمە رێگا دروستەکەیە بۆ ئیستقراری سیاسی، ئابووری، ئەمنی و کۆمەڵایەتیش.

 

بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی بۆئەوەشکرد وەک یەکێتی لەھەوڵی دروستکردنی کۆدەنگی نیشتمانیی کوردین لەسەر بنەمای نەتەوەیی تا بتوانین وەک یەک ھێزی یەکگرتوو لە ناوەند داکۆکی لەمافەکانمان بکەین و بەشداری فیعلی بین لە بڕیار و ئیدارەدانی عێراق و کۆتایی بە سیاسەتی  خۆسەپێنی و دەمارگیری بێنین و ناکۆکییەکانمان لەسەر بنەمای دەستوور چارەسەر بکەین کە ئەم نیەتەش تەنھا بە یەکگرتوویی ھێز و لایەنە سیاسییە کوردییەکان دێتەدی.

 

بۆ ئەرکەکانی رێکخراوەیی و راستکردنەوەی رێڕەوی حیزبی ھاوسەرۆک رایگەیاند یەکێتی لەبەردەم گۆڕانکاریی ریشەیی  حیزبیدایە و بەپێی پەیڕەو ھەڤاڵێتی کارەکانمان رێکدەخینەوە و زیاتر گرنگی بەتواناو ھێزی گەنجان دەدەین و دەیانھێنینە پێشەوە، کادریش لەسەر بنەماکانی  رۆشبیری و فیکری پەروەردە دەکەینەوە و ژیانی سیاسیمان بەتەواوەتی گەنج دەکەینەوە.

 

ھەر لەدیدارەکەدا چەندین پرسی تری جێی بایەخی ھەردوولا گفتوگۆیان لەبارەوەکرا و بۆچونیان لەبارەوە ئاڵوگۆڕکرا.