گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دەستگیرکران

دوو ژن و پیاوێک لەسلێمانییەوە رادەستى بەغدا دەکرێنەوە

2021.10.24 - 16:04
App store icon Play store icon Play store icon
دوو ژن و پیاوێک لەسلێمانییەوە رادەستى بەغدا دەکرێنەوە

ناس کورد-

 

پۆلیسى سلێمانى دەستگیرکردنى دوو ژن و پیاوێکى تۆمەتبارى راگەیاند کە كە فەرمانی گرتنیان لە بەغدا هەبووە و رادەستى پۆلیسى بەغدا دەکرێنەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى پۆلیس کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرچناری سەربەبەشی پۆلیسی ناوشار –ڕۆژئاوا ، سێ‌ تۆمەتباریان دەستگیركرد كە فەرمانی گرتنیان هەبووە لەدادگای استئنافی بغداد –رصافە .

 

ئاماژە بەوەشکراوە، دوای ئەوەی فەرمانی گرتنی سێ‌ تۆمەتبار لە دادگای بەغداوە گەیشتە پۆلیسی سلێمانی كە گومانیان دەكرد ئەو تۆمەتبارانە بەرەو شاری سلێمانی هەڵاتبن، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سەرجەم بەش و بنكەكانی سنوری بەڕێوەبەرایەتی ڕاسپارد كە بەدواداچوون و لێكۆڵینەوە بكەن بۆدۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتباران.

 

بەپێی راگەیەنراوەکە، دوای لێكۆڵینەوەكان توانرا تۆمەتباران بدۆزرێنەوەو لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەرچنارەوە دەستگیربكرێن كە هەستاون بەدزینی بڕی 15 ملیۆن دیناری عیراقی و بڕێك ئاڵتون .

 

بەوتەى پۆلیس، لەئێستادا تۆمەتباران (ر ، أ ، ج  - لەدایكبووی 1999) ، (م ، أ ، ج –لەدایكبووی 2000 ) ، ( ع ، ع ، ع –لەدایكبووی 1976 ) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 444 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و دوای تەواوكردنی ڕێكارەیاساییەكان ڕەوانەی بەغدا دەكرێنەوە .