گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’لە تۆڵەی باوکیدا’’

وردەکاریی کوشتنی ئەفسەرێکی خانەنشینی پێشمەرگە لەلایەن برازایەکییەوە

2021.10.24 - 15:49
App store icon Play store icon Play store icon
وردەکاریی کوشتنی ئەفسەرێکی خانەنشینی پێشمەرگە لەلایەن برازایەکییەوە

ناس کورد- 

شەوی ڕابردوو لە شاری هەولێر کەسێک لە تۆڵەی کوشتنی باوک و برایەکیدا مامی خۆی کوشت و هەڵهات، پۆلیسی هەولێریش دەڵێت، تائێستا بکوژەکە دەستگیرنەکراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر (یەکشەممە 24ی تشرینی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، "شەوی ڕابردوو لە گەڕەکی فەرمانبەرانی شاری هەولێر لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کەسێک بە ناوی (کاوە خەسرۆ شەریف) کوژرا کە ئەفسەری خانەنشینی پێشمەرگە بووە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانیش دەرکەوت کەوا تۆمەتبارێک بە ناوی (ز. خ. ش) کە کەسی نزیکی کوژراوەکەیە، هەڵساوە بە ئەنجامدانی تاوانەکە." 

 

ناس کورد زانیویەتی بکوژەکە برازای کوژراوەکەیە و خەڵکی قەزای چەمچەماڵن، لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی پێشووتر ئەو کەسە مامی خۆی کوشتووە. 

 

پێشتر و چەند مانگێک لەمەوبەر برایەکی کوژراوەکە بەناوی "خەیروڵا خەسرۆ شەریف" و کوڕێکی لە قەزای چەمچەماڵ کوژران. 

 

بەگوێرەی زانیارییەکانی ناس کورد لە سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە دەستی کەوتووە، خێزانی خەیروڵا خەسرۆ شەریف، مامیان بە بکوژی باوک و کوڕەکەیان زانیوە، هەر لە تۆڵەی ئەوەشدا شەوی ڕابردوودا یەکێک لە کوڕەکانی خەیروڵا خەسرۆ بەناوی (ز. خ. ش) کاوە خسەرۆ شەریفی مامی کوشتووە. 

 

پۆلیسی هەولێری دەڵێت، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کرایەوە و فەرمانی دەستگیرکردنیش بۆ بکوژەکە دەرچووە بەپێی ماددە (406) لە یاسای سزادانی عێراقی.