ناس کورد-
حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بۆ چارەسەرکردنی کێشەی بەنزین، بڕی 540 هەزار لیتر بەنزین دەگاتە وێستگەکان و لە دوو ڕۆژی داهاتوودا ئەو بڕە بۆ دوو هێندە زیاد دەبێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
فەرمانگەی میدیا و زانیاری سەر بە حکومەتی هەرێم لە ڕوونکردنەوەیەکدا (24ی تشرینی یەکەمی 2021) دەڵێت، دوای ڕاسپاردەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم و هەوڵەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بۆ چارەسەرى کێشەى کەمى بەنزین، ئەمڕۆ یەکشەممە بڕی 540 هەزار لیتر بەنزین دەگاتە وێستگەکانی هەر چوار پارێزگای هەرێمی کوردستان و لە دوو ڕۆژی ئایندەشدا ئەو بڕە بۆ دوو بەرامبەر زیاد دەکرێت.
دەشڵێت، "شایەنی باسە گرفتی سوتەمەنی تەنها بەرۆکی هەرێمی کوردستانی نەگرتووە، بەڵکو ئەم گرفتە رووبەرووی هەموو جیهان بۆتەوە و حکومەتى هەرێمى کوردستانیش درێغی نەکردووە و هاووڵاتییانی دڵنیا دەکاتەوە هەموو هەوڵێکی داوە و بەردەوامە لە چارەسەرکردنی ئەم گرفتە."