ناس کورد-
وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، سبهینێ دووشهممه، 25ی تشرینی یەکەمی 2021، موچهی مانگی 10ی وهزارهتی تهندروستی به ههمان میكانیزمی مانگی پێشوو و بێ لێبڕین دابهش دهكرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وەزارەتی دارایی تەنها ئەو زانیارییەی خستووەتەڕوو، هیچ ئاماژەیەکی بە وادەی دابەشکردنی وەزارەتەکانی تر نەداوە.
پێشتر جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان (23ی تشرینی یەکەمی 2021) بە میدیاکانی نزیک لە پارتی ڕاگەیاند، "لە 25ی ئەم مانگە بەبێ لێبڕین و بەتەواوی دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی تشرینی یەکەم دەکرێت."
وتیشی، "ڕۆژی دووشەممە وەزارەتی دارایی وردەکاری و خشتەی دابەشکردنی موچە بڵاودەکاتەوە."
وتەبیژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد، "بەپێی ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا دەبێت حکومەتی فیدڕاڵی 200 ملیارەکە بۆ هەرێم بنێرێت."
جەختیشیکردەوە، "ئەولەویەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانە لە وادەی خۆیدا."
زیاتر بخوێنەرەوە: میکانیزمی دابەشکردنی مووچەی ئەم مانگە ئاشکرا کرا