گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’پۆستی یەکێتییە’’

یەکێتی لەبارەى پۆستی پارێزگاری کەرکوک بە توندی وەڵامی پارتی دەداتەوە

2021.10.24 - 09:07
App store icon Play store icon Play store icon
یەکێتی لەبارەى پۆستی پارێزگاری کەرکوک بە توندی وەڵامی پارتی دەداتەوە

ناس کورد-

لیژنه‌ی باڵای ڕاگه‌یاندنی یه‌كێتی لە کەرکوک ڕایگەیاند، پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك پشكی كورده‌ و له‌ناو كوردیشدا پۆستی یه‌كێتییه‌، ئەوەش وەک وەڵامێک بۆ بەرپرسانی پارتی لە پارێزگاکە کە وتوبوویان پۆستەکە بۆ پارتی دەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لیژنه‌ی باڵای راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان/كه‌ركوك لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند، "له‌ دوای كۆتاییهێنانی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و ده‌ركه‌وتنی ئه‌نجامه‌كانی، چه‌ند به‌رپرسێكی پارتی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ پارتی ده‌نگی یه‌كه‌می كه‌ركوكی به‌ده‌ستهێناوه‌، بۆیه‌ ده‌بێت پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك بۆ ئه‌وان بێت!"

 

جەخت دەکاتەوە و دەڵێت، "لێره‌وه‌ ده‌مانه‌وێ رای گشتی و كه‌ركوكییه‌ دلێره‌كان له‌م چه‌واشه‌كارییانه‌ ئاگادار بكه‌ینه‌وه‌ كه‌ ئه‌و قسه‌و بانگه‌شانه‌ی پارتی ده‌یانكات هیچ راستییه‌كی تێدا نییه‌، چونكه‌ ده‌نگه‌ به‌ده‌ستهاتووه‌كانی یه‌كێتیی و پارتی ئه‌و راستییه‌ ده‌سه‌لمنێت كه‌ كام لایه‌نه‌ ده‌نگی یه‌كه‌مه‌ له‌ كه‌ركوك!"

 

باسی لەوەشکردووە، "به‌پێی دوا ئاماری كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان، پارتی له‌ كه‌ركوك ته‌نها (49631) ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه‌، له‌ كاتێكدا یه‌كێتیی (82380) ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه‌، له‌ كاتێكدا ئه‌و ده‌نگانه‌ی كه‌ ئه‌ندام و لایه‌نگرانی یه‌كێتیی له‌ ده‌ره‌وه‌ی لیستی یه‌كێتی به‌ده‌ستیان هێناوه‌ ئه‌ژمار بكه‌ین ژماره‌ی ده‌نگه‌كانی یه‌كێتیی زۆر له‌وه‌ زیاتره‌ كه‌ باسمان كرد. بۆیه‌ له‌ به‌رامبه‌ر راستی و دروستی ئه‌م ژمارانه‌دا عه‌یبه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌ به‌رپرسانی پارتی بڵێن ئێمه‌ ده‌نگی یه‌كه‌مین له‌ كه‌ركوك، ئه‌گه‌ر هاتباو ته‌كنیك و سیستمی هه‌ڵبژاردن رێگر نه‌بوایه‌ له‌ به‌رده‌م پڕۆسه‌كه‌، لانی كه‌م یه‌كێتیی (5) كورسیشی به‌ده‌ست ده‌هێنا."

 

"سه‌باره‌ت به‌ پۆستی پارێزگاری كه‌ركوكیش، وێڕای جه‌ختكردنه‌وه‌مان كه‌ ئه‌و پۆسته‌ پشكی كورده‌ و له‌ناو كوردیشدا پۆستی یه‌كێتییه‌، داوا له‌ هه‌موو حزب و لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان ده‌كه‌ین له‌ چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی نیشتمانی كۆببنه‌وه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و پۆسته‌، به‌ تایبه‌تیش داوا له‌ به‌رپرسانی پارتی ده‌كه‌ین به‌م هه‌ڵوێسته‌یان نه‌بنه‌وه‌ رێگر له‌ به‌رده‌م به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك وه‌ك له‌ رابردوودا كردیان، له‌ كاتێكدا لیستی برایه‌تی له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ده‌یتوانی ئه‌و پۆسته‌ بۆ كورد وه‌ربگرێته‌وه‌، به‌ڵام! به‌رپرسانی پارتی بوونه‌ رێگر له‌ به‌رده‌م ئه‌و هه‌نگاوه‌ نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌ و جارێكی تر بوونه‌وه‌ مایه‌ی مانه‌وه‌ی ئه‌م پارێزگاره‌ سه‌پێنراوه‌ی كه‌ركوك له‌ پۆسته‌كه‌ی!."