گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

کۆمەڵ لێکۆڵینەوە لە سامانی بەرپرس و پەرلەمانتارەکانی دەکات

2021.10.24 - 08:55
App store icon Play store icon Play store icon
کۆمەڵ لێکۆڵینەوە لە سامانی بەرپرس و پەرلەمانتارەکانی دەکات

ناس کورد-

ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کۆمەڵی دادگەری بڕیاری دا "لیژنه‌یه‌كی ده‌ستپاكی بۆ به‌دواداچوون بۆ سامان و دارایی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تیی و په‌ڕله‌مانتار و وه‌زیره‌كانی له‌ كابینه‌كانی پێشووی حكومه‌ت و ئه‌ندامانی ئێستاو ڕابردووی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان دروست بكات."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دوێنێ لە هەولێر، ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کۆمەڵی دادگەری بەسەرۆکایەتیی عەلی باپیر دووەم کۆبوونەوەی نائاسایی بۆ تاوتوێکردنی ئەنجامەکانی دوای هەڵبژاردن ئەنجامدا.

 

بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا ئەنجومەنی سه‌ركردایه‌تیی به‌ وردی ڕاپۆرتی لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ندیی له‌باره‌ی ئه‌نجامه‌كانی كۆمه‌ڵ له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق تاووتوێ و گفتوگۆی كرد.

دەشڵێت، "كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تیی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی بڕیاری له‌ به‌رده‌وامیی بوونی كۆمه‌ڵ له‌ ڕه‌وتی ئۆپۆزسیۆنبوون له‌ په‌ڕله‌مانی كوردستان و عێراقداو ڕایشیگه‌یاند: پشتگیریی بۆ ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی شه‌قام و به‌تایبه‌ت داواكارییه‌كانی مامۆستایانی وانه‌بێژ ده‌رده‌بڕێت و له‌و ڕووه‌شه‌وه‌ ته‌واوی تواناكانی خۆی ده‌خاته‌ كار."


"ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی بڕیاریشیدا لیژنه‌یه‌كی ده‌ستپاكی به‌دواداچوون بۆ سامان و دارایی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تیی و په‌ڕله‌مانتار و وه‌زیره‌كانی له‌ كابینه‌كانی پێشووی حكوومه‌ت و ئه‌ندامانی ئێستاو ڕابردووی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان دروست بكات."


له‌ كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا "ژماره‌یه‌ك بڕیارو هه‌نگاوی كرده‌یی سه‌باره‌ت به‌ ده‌ره‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران عێراق دران كه‌ چۆن كۆمه‌ڵ بتوانێ كار له‌سه‌ر ڕێكخستنه‌وه‌ی خۆی بكات بۆ كاری داهاتوو."