گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

کۆمسیۆن: دەنگەکانی 234 وێستگە بە دەست دەژمێردرێنەوە

2021.10.23 - 23:46
App store icon Play store icon Play store icon
کۆمسیۆن: دەنگەکانی 234 وێستگە بە دەست دەژمێردرێنەوە

ناس کورد- 

لە ڕاگەیەنراوێکدا کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند، لە بەردەوامی لێکۆڵینەوە لە تانەکانی هەڵبژاردن 18 تانە ڕەزامەندیان لەسەر درا و جیاکردنەوەی دەستی دەنگەکان بۆ 234 وێستگە دەکرێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان (شەممە 23ی تشرینی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، " ئەمڕۆ شەممە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان بەردەوامبوو لە لێکۆڵینەوە لەو تانانەی کە پێشکەشیکراوە و 340  تانە خرایەڕوو بۆ بەردەم ئەنجومەنی کۆمسیاران، پاش تەواوکردنی ڕێکاری پێویستی لێکۆڵینەوە لەبەر ڕۆشنایی بەڵگە و ڕاسپاردەی بەرزکراوە، ئەنجومەن ڕاسپاردەیکرد بە ڕەتکردنەوەی 322 تانە بە ھۆکاری جۆراوجۆر گرنگترینیان نەبوونی بەڵگەیە بۆ تانەکان." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " لە ھەمان چوارچێوەدا ئەنجوەمەنی کۆمسیاران بڕیاریدا بە ڕەزامەندیدان لەسەر دووبارە ژماردن و جیاکردنەوەی دەستی دەنگەکان بۆ 234 وێستگە لە وێستگەکانی ھەڵبژاردنی تانە لەسەرکراو لەسەر بنەمای 18 تانە، کە دابەش بوون بەسەر پارێزگاکانی، سەڵاحدین و بەسرە ، سەرباری بەغدادیش، بەھۆی بوونی بەڵگە و کۆمسیۆنیش ھەڵدەستێت بە پێشکەشکردنی ڕاسپاردەی گونجاو لەبارەیەوە دوای تەواوکردنی ڕێککارەکانی ژماردن و جیاکردنەوەی دەستی کە ژماردن و جیاکردنەوەی دەستی دەنگەکان بە ئامادەبوونی نوێنەری پاڵێوراوە ڕکابەرەکانی ئەو وێستگانە بەپێی وادە و ڕێکار و میکانیزمێک کە دواتر دیاری دەکرێت بە ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت بە ماوەیەکی گونجاو." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو،  "کۆمسیۆن دوابەدوا بەردەوامدەبێت لە تەماشاکردنی ئەو تانانەی کە ماون بە ئاشکراکردنی ڕاپۆرتی ڕۆژانە بۆ تانەکان بە بەیاننامە بەردەوامەکانی لەسەر ڕوانینی ڕۆژانەی تانەکان تا تەواوبوونی سەرجەمیان."