گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

ڕاگەیەندراوێکی بەپەلە لە فەرمانبەرانی گرێبەستەوە

2021.10.23 - 22:51
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاگەیەندراوێکی بەپەلە لە فەرمانبەرانی گرێبەستەوە

ناس کورد- 

نوێنەری فەرمانبەران گرێبەست لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، "داوا دەکەین کە پرسی بە هەمیشەییبوونی فەرمانبەرانی گرێبەست بەشێک بێت لە بەرنامەی کاری ئەم هەفتەیەی ئەنجومەنی وەزیران و بڕیاری یەکلاکەرەوەی لەسەر بدرێت، بەپێچەوانەوە ڕێگەی شەقام دەگرینەبەر." 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی ڕاگەیەنراوەکە: 

 

ڕاگەیەندراوێکی بەپەلە لە فەرمانبەرانی گرێبەستەوە

 

بەڕێزان/ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران

بابەت/بەهەمیشەیی بوونی فەرمانبەرانی گرێبەست

 

ئێمە وەک فەرمانبەرانی گرێبەست ساڵانێکی زۆرە خزمەت دەکەین شانبەشانی فەرمانبەرانی هەمیشەیی و ئەرکێکی قورس بەجێ دەهێنن.

 

لەماوەکانی ڕابردوودا لەسەر خواستی سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران نوسراو ئاڕاستەی سکرتاریەتی ئەنجومەن وەزیران کراوە بە ژمارە (۱۰٤۳۲) لە بەرواری ۲-٩-٢۰۲۱ بە مەبەستی کۆبوونەوەیەکی تایبەتی ئەنجومەنی وەزیران لەسەر پرسی بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست، پاشان سکرتاریەتی ئەنجومەنی وەزیران لە بەرواری ۱۳-۹-۲۰۲۱ لەنوسراوێکدا کە ئاڕاستەی وەزارەت دارایی و ئابووری کردووە بە ژمارە (۱۰۹۹٥) داوای تەواوی داتا و زانیاریەکانی تایبەت بە فەرمانبەرانی گرێبەستی کردووە  کە لە داواکاریەکەدا ( ژمارەی فەرمانبەرانی گرێبەست، خشتەی بەراوردکاری بڕی موچە بە هەمیشەیی و بە گرێبەستی، ڕای وەزارەتی دارایی بۆ ئەم پرسە) تیادا جێگە کراوەتەوە، دواتر و لە وەڵامی هەمان نوسراودا لە ۲۷ی ۹ بە نوسراوی فەرمی کە لە وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران کراوە بە داتا و زانیاری وورد ئەوە سەلمێندراوە کە بە هەمیشەیی بوونی فەرمانبەران گرێبەست مانگانە بڕی دوو ملیار هەشت سەد و پێنج ملیۆن دینار بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان دەگەڕێنێتەوە، سەبارەت بەڕای وەزارەتی دارایی لە وەڵامدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە "بۆ ئەو تەرخانکراوە کە ئێستا مووچەی گرێبەستی لێ وەردەگرن ئەتوانرێت بکرێن بە هەمیشەیی و هیچ بارگرانیەکی دارایی دروست ناکات"، ئەمە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە نەک بارگرانی بۆ حکومەت دروست ناکەین، بەڵکو لەڕووی دارایی و ئیدایشەوە ئەرکی سەر شانی حکومەت ئاسانتر دەکەین.

 

بەڕێزان لە ئێستادا نوسراوەکە بە تەواوی داتا و زانیاریەکانەوە لە سکرتاریەتی ئەنجومەنی وەزیرانە، بۆیە لێرەوە داوا دەکەین کە پرسی بە هەمیشەییبوونی فەرمانبەرانی گرێبەست بەشێک بێت لە بەرنامەی کاری ئەم هەفتەیەی ئەنجومەنی وەزیران و ڕۆژی چوارشەممە لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیراندا بڕیاری یەکلاکەرەوەی لەسەر بدرێت.

 

لێرەوە ڕووی داواکاریمان بە پلەی یەک ئاڕاستەی بەڕێز مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەت هەرێم دەکەین کە لە سوودی ئێمە و حکومەتەکەشی دوا بڕیار لەبارەی ئەم پرسەوە بدات، هاوکات داوا لە جێگری سەرۆکی حکومەت و وەزیر بەڕێزەکانیش دەکەین پشتیوانی داوا ڕەواکەمان بن.

 

بەڕێزان لەکاتی بەدەمەوە نەهاتنی داوا ڕەواکانی فەرمانبەرانی گرێبەست بەدڵنیاییەوە ڕێگەی شەقام و فشاری مەدەنی دەگرینە بەر و گردبوونەوەی سەرتاسەری لە تەواوی هەرێم و بەردەم ئەنجومەنی وەزیران ئەنجام دەدەین، بۆیە داواکارین وەک چۆن ئێمە خۆمان بە خزمەتکار و بەشێک لەم حکومەت دەزانین حکومەتیش بەدەم داوای ڕەوای ئێمەوە بێت.

 

لەگەڵ ڕێزدا

نوێنەری فەرمانبەرانی گرێبەست لە هەرێمی کوردستان

٢٠٢١/١٠/٢٣