گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

پارتی مەرجی خۆی بۆ سەرۆك كۆماری داهاتوو خستەڕوو

2021.10.23 - 22:19
App store icon Play store icon Play store icon
پارتی مەرجی خۆی بۆ سەرۆك كۆماری داهاتوو خستەڕوو

ناس کورد- 

پەرلەمانتارێكی براوەی پارتی دەڵێت ئەوەی بەلای ئێمەوە زۆر جێگەی بایەخە سەرۆك كۆماری داهاتوو لەناو ماڵی كوردی رێككەوتنی لەسەر بكرێت بەر لەوەی بچینە بەغدا. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شاخەوان عەبدوڵڵا لە دیداری زەینەب ڕبیع كە "ناس كورد" بینیویەتی (23ی 10ی 2021) دەڵێت "ئەوەی پارتی زۆر جەختی لەسەر دەكاتەوە دیاریكردنی سەرۆك كۆمارە لەناو ماڵی كورد". هەروەها باسی لەوەش كرد خولی ڕابردوو ئەم پرەنسیپە بە دەستوەردانی دەرەكی و ناوخۆیی پێشێل كراوە.

 

كاندیدی براوەی كەركوك ئەوەشی وت كە تائێستا قسە لەسەر هیچ ناوێك نەكراوە بۆ سەرۆكی كۆمار و تەنها باس لە پرەنسیپی دیاریكردنییەتی. 

 

هەفتەی رابردوو هەندێ میدیای عێراقی باسیان لەوەكرد پارتی بەنیازە د. فوئاد حسێن و هوشیار زێباری كاندید بكات بۆ سەرۆكایەتی كۆمار، بەڵام زێباری لە دیداری میدیای نزیك لە حزبەكەی دوو رۆژ بەر لەئێستا رایگەیاند دوو هەفتەی تر وەڵامی ئەو پرسیارە دەداتەوە كە ئاخۆ كاندیدە یان نا.