گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەیامێک لە بافڵ تاڵەبانییەوە

بافڵ تاڵەبانی: گۆڕانکارییەکان هانمان دەدات ناکۆکییەکان وەلا بنێین

2021.10.23 - 21:54
App store icon Play store icon Play store icon
بافڵ تاڵەبانی: گۆڕانکارییەکان هانمان دەدات ناکۆکییەکان وەلا بنێین

ناس کورد- 

بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە ئیلبروس کوتراشیڤ، باڵیۆزی رووسیا لە عێراق و ئۆلیگ لیڤن، کونسوڵی ڕووسیا لەھەرێمی کوردستان و ڕایگەیاند، "گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە هانمان دەدات ناکۆکییەکان وەلا بنێین."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ڕگەیەنراوێکی نوسینگەی بافڵ تاڵەبانی کۆبوونەوەکە (شەممە 23ی تشرینی یەکەمی 2021) ئەنجامدراوە و دواپەرەسەندنە سیاسییەکان، قۆناغی دوای ھەڵبژاردن، پەیوەندی لایەنە سیاسییەکان و رۆڵی کورد لە حکومەتی داھاتووی عێراق گفتوگۆیان لەبارەوە کرا و ھەردوولا ھاوڕابوون لە رەخساندنی زەمینەی لەبار بۆ لێکتێگەیشتن و گەیشتن بە چارەسەری ئاشتییانەی کێشەکان و دۆزینەوەی میکانیزمی گونجاو بۆ لێکنزیکردنەوەی لایەنەکان لەپێناو سەقامگیری سیاسی و ئابووری زیاتر لە وڵات.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، ھەر لەمیانی دیدارەکەدا بافڵ تاڵەبانی روونیکردەوە، "ئەم ھەلومەرجەی ھاتووەتە پێش وا دەخوازێت کورد ماڵی خۆی رێک بخاتەوە و یەک وتاری یەکگرتوومان ھەبێت بۆ بەغدا و یەکێتیش لەو رووەوە دەستپێشخەری دەکات و ھەماھەنگ دەبێت بۆ یەکڕیزی، تا پێکەوە سەنگی نەتەوەییمان بپارێزین و لەچوارچێوەی دەستوور شەڕی مافەکانمان بکەین، ئەم ھەنگاوەشی بە خزمەتکردنی ئامانجە باڵاکانی گەلی کورد وەسف کرد." 

 

ئەوەش هاتووە، ھاوسەرۆکی یەکێتی ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ' گۆڕانکارییەکانی ناوخۆیی و ناوچەکە ھانمان دەدات ناکۆکییەکان وەلابنێین و بە ئیرادەیەکی بەھێزەوە کار بکەین بۆ چاکسازی راستەقینە و خزمەتکردنی زیاتر، لێشگەڕێین دامەزراوە رەسمییەکان ئەرکەکانی سەرشانیان جێبەجێبکەن." 

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، سەبارەت بە پرسی رۆژئاوای کوردستان بافڵ تاڵەبانی تەئکیدی لە پشتیوانی و سەقامگیری سیاسی کردەوە و دیالۆگ و چارەسەرکردنی سیاسییانەی کێشەکانی بە فاکتەری ئارامی و ئاسایش لەناوچەکە زانی و داوایکرد لە رووسیا ھەماھەنگ و پشتیوانی زیاتربن لەو رووەوە.


May be an image of 3 people, people standing and indoor

May be an image of 3 people, people sitting, people standing and indoor

May be an image of 3 people, people sitting, people standing and indoor