گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆکەی ببینە

ساتەوەختی ڕووداوێکی هاتوچۆ لە هەولێر کە بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا

2021.10.23 - 20:58
App store icon Play store icon Play store icon
ساتەوەختی ڕووداوێکی هاتوچۆ لە هەولێر کە بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا

ناس کورد- 

سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ، لەسەر ڕێگای سەرەکی هەولێر ـ کەرکوک، پێکدادانێک لەنێوان کیا سیراتۆیەکی تایبەت و ماتۆرسکیلێک ڕوویدا و بەهۆیەوە شوفێری ماتۆڕسکیلەکە گیانی لەدەستدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆ هەولێر ڤیدیۆی ڕووداوەکەی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، ڕووداوەکە کاتژمێر  4:30 خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای سەرەکی هەولێرـ کەرکوک، لەنزیک گوندی مورتکە ڕویداوە. 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەردووکیان بەئاراستەی کەرکوک دەڕۆیشتن، بەڵام شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە بەلەناکاوی ویستبووی پیچبکاتەوە بۆ گەڕانەوە بەرەو هەولێر، بێ ڕەچاوکردنی ئوتومبێلەکانی دوای، بۆیە لەکاتی پێچکردنەوە کەوتبووە سەر ڕێڕەوی کیا و خۆی پێداکێشابوو، هەربۆیە خۆی بە خەتابار دانرا. 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "شوفێرانی بەڕێز تکایە ئاوێنەکان بەشێکی جوانکاری نین بە ئوتومبێل و ماتۆڕسکیلەکانەوە بن، بەڵکو یەکێکن لەگرنگترین بەشەکانی ئوتومبێل و پێویستە لەکاتی پێویست بەکار بێن بۆ سەلامەتی."