گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

تەنها 15 پەرلەمانتار ئامادەبوون واژوو بکەن بۆ دانیشتنێکی تایبەت بە تۆپبارانکردنى هەرێم

2019.07.04 - 13:03
App store icon Play store icon Play store icon
تەنها 15 پەرلەمانتار ئامادەبوون واژوو بکەن بۆ دانیشتنێکی تایبەت بە تۆپبارانکردنى هەرێم

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- لە کۆی 111 پەرلەمانتاری پەرلەمانی کوردستان، تەنها 15 پەرلەمانتار داوای دانیشتنی تایبەت دەکەن لەسەر بۆردومانەکانی تورکیا و ئێران. . کاوە عەبدولقادر، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "لە کۆی 111 پەرلەمانتارەکەى کوردستان، 15 پەرلەمانتار، داوای دانیشتنێکی تایبەتی پەرلەمان دەکەین، سەبارەت بە بۆردومانەکانی سوپای تورکیا و ئێران بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان". . لەبارەی وەڵامی داواکەیانەوە ئەو پەرلەمانتارەى نەوەى نوێ وتی، بڕیارە ئەمڕۆ سەرۆکایەتیی پەرلەمان وەڵامی داواکەیان بداتەوە، ئاماژەى بەوەشکرد، لەڕووی یاساییەوە 10 پەرلەمانتار دەتوانن داوای دانیشتنی تایبەت بکەن لەسەر پرسێکی تایبەت. . ڕۆژی 27ی مانگى ڕابردوو، لە ڕێگای کورتەکی بناری قەندیل، خێزانێکی حەوت کەسی لە ئەنجامى بۆردومانکردنى فرۆکەکانى تورکیاوە، سێ کەسیان شەهید بوون، پەرلەمانی کوردستان هیچ بەیاننامە و هەڵوێستێکی لەسەر ڕوداوەکە دەرنەبڕی. . .