گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

لەبارەی ڕاگرتنی پرۆسەی خوێندن لە هەرێم ڕوونکردنەوەی نوێ دەدرێت

2021.10.23 - 19:21
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەی ڕاگرتنی پرۆسەی خوێندن لە هەرێم ڕوونکردنەوەی نوێ دەدرێت

ناس کورد- 

پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، ڕۆژی دووشەممە لیژنەی باڵای کۆرۆنا کۆدەبێتەوە و پێدەچێت گۆڕانکاریی لە شێوازی دەوامی پرۆسەی خوێندن بکرێت، بەڵام بەهیچ شێوەیەک ناوەستێت، دەشڵێت، قەدەغەی هاتوچۆ ڕاناگەیەنرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر (شەممە 23ی تشرینی یەکەمی 2021) لە لێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، " ئاماژەکان لەبارەی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا باش نین و يەوشەکە مەترسیدارە و مەترسی زیاتریش دەبێت، بۆیە رۆژی دووشەممە لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا کۆدەبێتەوە." 

 

وتیشی، " نامانەوێت رێوشوێنەکانی خۆپارێزی کاریگەریی لەسەر کار و ژیانی خەڵکی هەبێت، بەڵام دەبێت هاووڵاتیان پابەندی ڕێنماییەکان بن و هەر بڕیارێکیش رۆژی دووشەممە بدرێت لە بەرژەوەندی هاووڵاتیان دەبێت." 

 

لەبارەی پرۆسەی خوێندن پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، " تاوەکو ئێستا بڕیاری ئەوە نەدراوە کە پرۆسەی خوێند بکرێتە ئۆنلاین یاخود بووەستێنرێت، بەڵام وەزارەتەکانی تەندروستی و پەروەردە پلانی خۆیان دەبێت و رێوشوێنەکانیش بەدڵنیاییەوە وەک ئێستا نامێنێت، رەنگە بەشێک لە ماددەکان بە ئۆنلاین بخوێنرێت یان دەوام بکرێتە تەناوب، هەروەها رێکارەکان تووندتر دەکرێن، بەڵام خوێندن بە هیچ شێوەیەک ناوەستێت."

 

زیاتر بخوێنەرەوە: هەڵوێستی وەزارەتی تەندروستی لەبارەی قەدەغەی هاتوچۆ و داخستنی قوتابخانەکان