گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ڕاگەیەنراوێک لە پەروەردەی سلێمانییەوە

2021.10.23 - 16:38
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاگەیەنراوێک لە پەروەردەی سلێمانییەوە

ناس کورد- 

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم خوێندنگەکان دەکاتەوە کە لە ئێستادا بەکارھێنەری قوتابخانەکان دەستەڵاتی سڕینەوە و زیادکردنی وانەبێژەکانیان ھەیە و لە ڕۆژی پێنجشەممەوە ئەو دەسەڵاتەیان لێوەردەگیرێتەوە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ئاگادارییەکی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی سلێمانی بۆ سەرجەم خوێندنگەکان (شەممە 23ی تشرینی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، "پێتان ڕادەگەیەنین لە ئێستادا بەکارھێنەری قوتابخانەکان دەستەڵاتی سڕینەوە و زیادکردنی وانەبێژەکانیان ھەیە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "دەبێت وانەبێژی نوێ فەرمانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ھەبێت و وانەبێژ نابێت لە دوو شوێن تۆماربکرێت تەنھا لەو قوتابخانەیە بنوسرێت کە بەشەوانەی زیاتری ھەیە، لەئەگەری دووجار ناوی دووەمی دەسڕدرێتەوە بۆیە بەشەوانەکەی بەدروستی لە سیستەم داخڵ بکرێت." 

 

ئەوەش هاتووە، "ئەگەر مامۆستایەک تەکمیلەی پێکرابوو تەنھا لە قوتابخانەی میلاکە ناوی بنوسرێت." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "رۆژی پێنجشەممە 28ی تشرینی یەکەم، دەستەڵات لە بەکارھێنەری قوتابخانەکان وەردەگیرێتەوە بۆ زیادکردن و سڕینەوەی وانەبێژەکان."