گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’لەسەر هەرزانکردنی نرخ’’

چاودێری بازرگانی لەسەر ئاگادارکردنەوەی خاوەن مارکێتەکە ڕوونکردنەوە دەدات

2021.10.23 - 16:24
App store icon Play store icon Play store icon
چاودێری بازرگانی لەسەر ئاگادارکردنەوەی خاوەن مارکێتەکە ڕوونکردنەوە دەدات

ناس کورد- 

 

بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی سلێمانی رونكردنەوە لەبارەی پسوڵەیەكی خۆی دەدات و دەڵێت، "چەواشەكارانە" لێكدانەوە بۆ ناوەڕۆكی پسوڵەكە كراوە کە بۆ دڵنیابوونەوەیە لە ڕاستی و دروستی کەمکردنەوەی نرخ لەلایەن ئەو فرۆشیارەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ شەممە 23ی تشرینی یەکەمی 2021، پسوڵەیەك لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوكرایەوە كە بەپێی ئەوە خاوەنی مینی مارکێتێک لەشەقامی گشتی عەواڵ لە سلێمانی، دوای ئەوەی داشکاندنی بۆ کەلوپەل و پێداویستیەکانی مارکێتەکەی کردووە، ئاگادارکردنەوەیەکی لەلایەن بەرێوەبەریەتی چاودێری بازرگانی بۆ ھاتووەتەوە بەپاساوی ئەوەی بەبێ ئاگاداری ئەو بەڕێوەبەرایەتییە داشكاندنی كردووە.

 

لەوبارەیەوە، بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانیی سلێمانی، لە رونكردنەوەیەكدا ڕایگەیاند، "چەواشەکارانە لێكدانەوە بۆ ناوەڕۆکی نوسراوەکەمان کراوە، لەکاتێکدا نوسراوەکە بۆ دڵنیابوونەوەیە لە راستی و دروستی کەمکردنەوەی نرخ لەلایەن ئەو فرۆشیارەی کە داوای لە ئێمە کردووە."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " ھەندێک جار فرۆشیاران وەک فێڵێک دابەزاندنی نرخەکان بەکاردەھێنن بۆ سەرنجڕاکێشانی ھاووڵاتیان، لێرەوە بۆ بەرچاو روونی ڕای گشتی رایدەگەیەنین بەڕێوەبەرایەتییەکەمان لەپاڵ چاودێریکردنی نرخەکان بۆ رێگریکردن لە بەرزبوونەوە ھاوکات لەگەڵ ھەموو جۆرە دابەزاندنێکی نرخداین و دەستخۆشی لەھەر خاوەن کارو فرۆشیارێک دەکەین کە نرخی کاڵاو شومەک لە بەرژەوەندی گشتی کەم بکاتەوە."

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو"بەھەموو لایەکشی رادەگەیەنین کارو بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان لە چوارچێوەی رێنماییەکانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ھەرێمدایە کە ھاوپێچی ئەم رونکردنەوەیە کراوە."

 

بەپێی ئەو رێنماییانەی كە لەگەڵ رونكردنەوەكەدا بڵاوكراونەتەوە، "نابێت داشكاندن بەبێ رەزامەندی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی، بكرێت."

231020216download%20(1).png

231020216download.png