گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

هەڵوێستی وەزارەتی تەندروستی لەبارەی قەدەغەی هاتوچۆ و داخستنی قوتابخانەکان

2021.10.23 - 16:11
App store icon Play store icon Play store icon
هەڵوێستی وەزارەتی تەندروستی لەبارەی قەدەغەی هاتوچۆ و داخستنی قوتابخانەکان

ناس کورد- 

بڕیارە ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا بۆ دەرکردنی بڕیاری نوێ کۆببێتەوە و بریکاری وەزارەتی تەندروستیش دەڵێت، لەئێستادا ئەگەری داخستنی قوتابخانەکان و کەرەنتینە نییە، بەڵام ئەگەر بارودۆخەکە بەرەو خراپتر بڕوات ئەگەرێکی کراوەیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بڕیارە ڕۆژی دووشەممە 25ی تشرینی یەکەمی 2021 لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بۆ هەڵسەنگاندنی بارودۆخی ئێستا کۆدەبێتەوە. 

 

لەوبارەیەوە د. ڕەهێڵ فەرەیدون، بریکاری وەزارەتی تەندروستیی هەرێم (شەممە 23ی تشرینی یەکەمی 2021) بە "ناس کورد"ی وت، "دیارنییە چ بریارێک دەدرێت، بەڵام داخستنی دەرگای قوتابخانەکان و قەدەغەی هاتوچۆ لەئێستادا ناکرێت و پێویست ناکات." 

 

وتیشی، "ئەوەی کە ئێمە زۆر جەختی لێدەکەینەوە وەگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنایە کە لە ئێستادا لە هەموو جیهاندا چەکی یەکەمی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنایە." 

 

بریکاری وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئاماژەی بەوەشکرد، "ئێمە بەردەوام جەختمانکردووەتەوە لەوەی ئەگەرقەرەباڵغی و جێبەجێنەکردنی ڕێنماییەکان دروست بێت ئەوەی لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین ڕوویدا دەبینین." 

 

جەختیشیکردەوە، "ئەگەر جێبەجێنەکردنی ڕێنماییەکان و وەرنەگرتنی ڤاکسین بەردەوام بێت ئەوا ئەوەی لە ڕاپەڕین ڕوویدا لەسەرجەم ناوچەکانی هەرێم دەیبینین و بارودۆخەکە خراپتر دەبێت."