گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆکەی ببینە

هۆکاری لێدانی زلـلە لە پارێزگارە ئێرانییەکە ئاشکرا کرا

2021.10.23 - 16:02
App store icon Play store icon Play store icon
هۆکاری لێدانی زلـلە لە پارێزگارە ئێرانییەکە ئاشکرا کرا

ناس کورد-

بەپێی میدیای فەرمیی ئێران، ئەو کەسەی هێرش دەکاتەسەر پارێزگاری تەورێز، عەقیدێکی سوپای پاسدارانە و لە سوپای عاشوورای تەورێزە، لەبارەی هۆکاری هێرشکردنەکەش لە لێدوانێکدا بۆ میدیای فەرمیی ئێران، زەینولعابدەین خوڕەم وتی، "ئەو کەسە دەستگیرکراوە و گوتوویەتی بەهۆی ئەوەی ئەو زلـلەیەم لە پارێزگار داوە چونکە پیاوێک ڤاکسینی کۆرۆنای لە خێزانەکەم داوە".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ماوەیەکە پرسی لێدانی ڤاکسین لەلایەن پیاو بۆ ژن و ژن بۆ پیاو بووەتە مژارێکی گەرم و تووندڕەوەکانی ئێران دەڵێن نابێت رەگەزی بەرامبەر ڤاکسین بۆ رەگەزی بەرامبەر لێبدات. ئەوە لەکاتێکدایە ئێران زۆرترین گیانلەدەستدانی بەهۆی کۆرۆنا هەیە و خەڵکی ئەو وڵاتە ناڕازین لە نەبوونی ڤاکسین لە وڵاتەکەیان.



زەینولعابدەین خوڕەم پارێزگاری نوێی تەورێز لە بەرپرسانی باڵای سوپای پاسداران بووە لە رۆژهەڵاتی کوردستان، خوڕەم لە دایکبووی ساڵی 1966 لە شاری سایین قەڵا لە رۆژهەڵاتی کوردستانە و یەک لە فەرماندەکانی لایەنی ئەمنیی سوپای پاسدارانی ئێران لە پارێزگاکانی رۆژئاوای ئەو وڵاتە بووە. ماوەی چەند ساڵ لە پارێزگاکانی تەورێز و ورمێ لەلایەن سوپای پاسدارانەوە چەندین پۆستی بەڕێوبەرایەتیی ئەمنی و ئابووریی پێسپێردراوە.



پارێزگاری نوێی تەورێز لە دوای رووداوەکە و هەر لە رێوڕەسمەکەدا رایگەیاند، هێرشبەرەکەی بەخشیوە و هیچ سکاڵایەکی لەسەر تۆمار ناکات.