گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ڕوونکردنەوەیەک لەبارەى بانگکردنی خاوەنی مارکێتێک لەسەر ’’داشکاندنی نرخ’’

2021.10.23 - 15:22
App store icon Play store icon Play store icon
ڕوونکردنەوەیەک لەبارەى بانگکردنی خاوەنی مارکێتێک لەسەر ’’داشکاندنی نرخ’’

ناس کورد-

سۆران عومەر، کاندیدی دەرچووی پەرلەمانی عێراق ڕوونکردنەوە دەدات لەسەر پسوڵەی بانگکردنی خاوەنی مارکێتێک لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی سلێمانی بەهۆی "داشکاندنی نرخ" و چاودێری بازرگانیش دەڵێت "چەواشەکارانە مامەڵەی لەگەڵ کراوە."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سۆران عومەر لە فەیسبوکی خۆی (23ی تشرینی یەکەمی 2021) نوسیویەتی، "بۆ بەدواداچوون لەسەر ئەم پسوڵە، قسەم لەگەڵ وەزیری بازرگانی و خاوەنی مارکێتەکە کرد، وەزیر ئاماژەی بەوەکرد ھەندێ شوێن بەناوی داشکاندنەوە کاڵای خراپ دەفرۆشن یان لافیتەی داشکاندن ھەڵدەواسن و لەناوەڕۆکدا داشکاندن نیە دەچێتە خانەی فێڵکردن."

 

دەشڵێت، "خاوەنی مارکێتەکەش  پێی وتم ئەوکاڵایانەی داشکاندنی بۆ دەکات نزیکی ئێکسپایەر نیە، کاڵای دروست و باشن و داشکاندنەکەشی راستەقینەیە، دەشڵێ تەماشای شمەکەکانتان کردووەو ئەم پسوڵەی بانگێشتەیان پێداوە."

 

سۆران عومەر جەختی کردووەتەوە کە "ئەرکی وەزارەتی بازرگانیە کۆنترۆڵی بازاڕ بکات تاکو نرخ بەرز نەکرێتەوەو کاڵای خراپ داخڵی ھەرێم نەبێ ئەرکی لیژنەکانی قایمقامیەتیشە زیاتر ھەوڵ بدەن بۆ بەئاگابوون لەم بازاڕە خراپەی ھەرێم."

 

هاوکات بەڕێوبەرایەتی چاودێری بازرگانی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەو بابەتە "بە شێوەیەکی چەواشەکارانە لێدانەوە بۆ ناوەڕۆکی نوسراوەکەمان کراوە، لەکاتێکدا نوسراوەکە بۆ دڵنیابوونەوەیە لە راستی و دروستی کەمکردنەوەی نرخ لە لایەن ئەو فرۆشیارەی کە داوای لە ئێمە کردووە، چونکە ھەندێک جار فرۆشیاران وەک فێڵێک دابەزاندنی نرخەکان بەکار دەھێنن بۆ سەرنج راکێشانی ھاوڵاتیان".

 

دەشڵێت، "لێرەوە بۆ بەرچاو روونی رای گشتی رایدەگەیەنین بەڕێوەبەرایەتییەکەمان لەپاڵ چاودێریکردنی نرخەکان بۆ رێگریکردن کە بەرزبونەوە ھاوکات لەگەڵ ھەموو جۆرە دابەزاندنێکی نرخداین و دەستخۆشی لەھەر خاوەن کار و فرۆشیارێک دەکەین کە نرخی کالاو شومەک لە بەرژەوەندی گشتی کەم بکاتەوە، بەھەموو لایەکشی رادەگەیەنین کارو بەدواداچونی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان لە چوارچێوەی رێنماییەکانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ھەرێمدایە کە ھاوپێچی ئەم روونکردنەوەیە کراوە."

 

me_ga.php?id=4676