گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەکوێوە دەستپێدەکات؟

وادەی دابەشکردنی نەوتی سپی لە سلێمانی ئاشکرا کرا

2021.10.23 - 14:18
App store icon Play store icon Play store icon
وادەی دابەشکردنی نەوتی سپی لە سلێمانی ئاشکرا کرا

ناس کورد-

بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی سلێمانی ڕەتی دەکاتەوە کێشەی کەمی غازی ماڵان هەبێت و ئاشکرای کرد کە سبەینێ دەست بەدابەشکردنی نەوتی سپی لەسەر ماڵاندا دەکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

محەمەد حەسیب، بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی سلێمانی بە میدیای فەرمی یەکێتی ڕایگەیاند، "لەئێستادا بڕی پێویست نەوتی سپیمان لەبەردەستە و لە سبەینێ یەکشەممە، 24ی تشرینی یەکەمی 2021، لە ناوچە ساردەکانی پارێزگای سلێمانی دەست بە دابەشکردن دەکرێت و هەوڵەیەین لەماوەیەکی کەمدا دابەشکردن لەو ناوچانە کۆتایی بێت."

 

وتیشی، دوای ناوچە ساردەکان لەناو شاریش دەست بەدابەشکردنی نەوت دەکرێت.

 

بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەم نەوتەی لەبەردەستمانە و رۆژانە بۆمان دەنێرن نەوتی هەرێمی کوردستانە و هەتا ئێستا نەوتی بەغدامان بەدەست نەگەیشتوە، بەڵام رۆژانە بڕی پێویستمان بەدەست دەگات و هەتا ئێستا هیچ کێشەیەکمان بۆ نەهاتۆتە پێش."

 

هاوکات لەبارەی نرخی غازیشەوە وتی، لە سلێمانی کێشەی کەمی غازی ماڵانمان نییە و نرخیشی نەگۆڕاوەو هەر وەک و خۆیەتی.