گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەك هەڵوێست نین

بژاردەی لایەنە شیعە دۆڕاوەكانی هەڵبژاردن ئاشكرا كرا

2021.10.23 - 13:55
App store icon Play store icon Play store icon
بژاردەی لایەنە شیعە دۆڕاوەكانی هەڵبژاردن ئاشكرا كرا

ناس كورد-
چەند زانیارییەكی نوێ ئاماژە بەوە دەكەن، لایەنە دۆڕاوەكانی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە ناو "چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە" لەناو خۆیاندا یەك دەنگ نین لەبارەی چۆنییەتی مامەڵەكردن لەگەڵ بارودۆخی پاش هەڵبژاردن و هەندێكیان سوورن لەسەر هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەكەی و هەندێكی تر چاوەڕوانی ڕێككەوتن دەكەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوە سیاسییە ئاگادارەكان بە ڕاپۆرتێكی "الشرق الأوسط"ی چاپی لەندەنیان ڕاگەیاندووە كە "ناس كورد" بینیویەتی (23ی شترینی یەكەمی 2021)، بێ متمانەیی و دردۆنگی باڵی كێشاوە بەسەر لایەنە شیعە ناڕازییەكان لە ئەنجامی هەڵبژاردن و هەندێكیان چوونەتە حاڵەتی ئامادەباشی لە پێناو هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەكان و هەندێكی تریان چاوەڕوانی گەیشتن بە ڕێككەوتن دەكەن.

 

سەركردەیەكی هاوپەیمانی فەتح كە دیارترین دۆڕاوەكانی هەڵبژاردنن ئەوەی پشتڕاست كردووەتەوە ئەوان پلانیان هەیە بەردەوام بن لە ناڕەزایی تا دووبارەكردنەوەی هەڵبژاردن، بەڵام سەركردەیەكی تری چوارچێوەكە باسی لەوە كردووە ئەوە بژاردەی هەموویان نییە و هەر لایەك بگاتە رێككەوتن لەگەڵ براوەكان ئەوە ماڵاوایی دەكات لە ناڕەزایەتییەكان.

 

بەگوێرەی زانیارییە دزە پێكراوەكانیش مالیكی متمانەی بەحەكیم نییەو پێی وایە نزیكە لە سەدرەوە، هەروەها قەیس خەزعەلی هەمان شت بەرانبەر هادی عامری و تا ئێستاش ئێران هیچ ئامۆژگاری و نەخشە ڕێگەیەكی ڕوونی پێشكەش بەو لایەنەنانە نەكردووە كە ناڕازین.