گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشوهەوا

وادەی شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین لە چەند ناوچەیەکی هەرێم

2021.10.23 - 13:11
App store icon Play store icon Play store icon
وادەی شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین لە چەند ناوچەیەکی هەرێم

ناس کورد-

بەپێی پێشبینییە کەشناسییەکان، لە ڕۆژی سێشەممەوە پلەکانی گەرما زیاتر نزم دەبنەوە و لە ناوچە شاخاوییەکانی باکور و باکوری ڕۆژهەڵاتی هەرێم بەفر و باران دەبارێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاراس جەبار، کەشناسی دیاری هەرێمی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا (23ی تشرینی یەکەمی 2021) دەڵێت، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە (26ی تشرینی یەکەمی 2021) ناوچە شاخاویەکانی باکور و باکوری ڕۆژھەڵاتی ھەرێم دەکەوێتەوە ژێر کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆیەکی ساردی باران و بەفر لە سەرچاوەی (دەریای ڕەش) و لەگەڵ ھاتنی بارستە ھەوایەکی زۆر سارد ئەبێتە ھۆی رەخساندنی شەپۆلێکی مامناوەند بۆ لاوازی بارانبارین لە ناوچە شاخاویەکان و بەتایبەت ناوچە سنوریەکانی پارێزگای ھەولێر و دھۆک تا ناوچە شاخاوییەکانی سنوری ئیدارەی راپەرین دەگرێتەوە".

 

دەشڵێت، "پلەکانی گەرماش لەو ناوچانەدا بەرێژەی 5 تا 7 پلە نزم دەبنەوە و ھۆکار بۆ بارینی بەفر بە رێژەی کەم و جیاجیا لە لوتکەی شاخەکاندا بەتایبەت لەبەرزی زیاتر لە 2500م لە ئاستی ڕووی دەریا".


ئاراس جەبار وەک تێبینییەک دەڵێت، "کاریگەری ئەم نزمە پاڵەپەستۆیە بەدەر لە ناوچە شاخاویەکانی ئەو سێ سنورە کە لەسەرەوە ئاماژەمان پێکردوە کاریگەری نابێت یان زۆر لاواز ئەبێت لەسەر ناوچە نزمەکان وەک سەنتەری پارێزگاکان و ناوچەکانی دیکەی ھەرێم ھەم لەرووی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما و بارانبارینەوە".

 

"لەم شەپۆلەدا بەتایبەت لە کوردستانی باکور و باکوری رۆژئاوای وڵاتی ئێران پێشبینی بارینی بارانێکی زۆر و ھاوکات بەفر بارینی چر دەکرێت لە شاخەکاندا و لەبەر ئەوەی راستەوخۆ چەقی نزمەپاڵەپەستۆکە و بارستە ھەوا ساردەکە لەم ناوچانەدا قوڵدەبێتەوە کاریگەریە لاوەکیەکانی لەسەر باکور و باکوری رۆژھەڵاتی ھەرێمیش درێژدەبێتەوە، ماوەی ئەم نزمەپاڵەپەستۆیە کورت خایان ئەبێت لەکاتەکانی شەودا کۆتای پێدێت و رۆژی چوارشەمە کەش ئاسایی دەبێتەوە."