ناس کورد-
سەرکونسوڵگەری ئێران لە هەولێر ڕایگەیاند، ئەو هاوڵاتیانەی هەرێمی کوردستان دەیانەوێت سەردانی ئێران بکەن دەبێت کارتی هەردوو ژەمە ڤاکسینی کۆرۆنا و پشکنینی نێگەتیڤی کۆرۆنایان پێ بێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەرکونسوڵگەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر ئاگاداری گشت ئەو کەسانە دەکات کە دەیانەوێت ڤیزەی ئێران وەربگرن، "بەپێی بڕیار و ڕێنماییەکان و پرۆتۆکۆلی تەندروستی کە لە لایەن وەزارەتی تەندروستی کۆماری ئیسلامی ئێران دەرچووە، لە ڕۆژی شەممەوە (23ی تشرینی یەکەمی 2021) گشت هاوڵاتیانی بیانی بۆ گەتکردن بۆ وڵاتی ئێران لە تەواوی ڕێگا زەمینی و دەریایی و ئاسمانییەکانەوە لە سەریان پێویستە کە کارتی ڤاکسینی کۆرۆنا کە لە کوتانی دۆزی دووەم بە لایەنی کەم 15 ڕۆژ تێپەر بووبێت و هەروەها ڕاپۆرتی نێگەتیڤی پشکنینی کۆرۆنا ( PCR ) کە ماوەی 96 کاتژمێر تێپەر نەبێت لەگەڵیاندا بێت و پێشکەشی بکەن".
دەشڵێت، "هەر بۆیە ئەو کەسانەی داوای ڤیزە دەکەن لە کاتی وەرگرتنی ڤیزە لە کۆنسولگەری پێویستە (کارتی ڤاکسین) پێشکەش بکەن و لە کاتی چوون بۆ ئێران لەگەڵ کارتی ڤاکسین پێویستە بڕوانامەی پشکنینی کۆرۆنا (PCR)یان پێ بێت.