گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخی دۆلار

ڕاوێژكاری کازمی ڕوونكردنەوەیەكی لەبارەی گۆڕینی نرخی دۆلار بڵاوكردەوە

2021.10.23 - 11:22
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاوێژكاری کازمی ڕوونكردنەوەیەكی لەبارەی گۆڕینی نرخی دۆلار بڵاوكردەوە

ناس کورد-

مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژكاری داراییی سەرۆكوەزیرانی عێراق دەڵێت، "هەنگاونان بەرەو باشتركردنی بەهای دراوی بیانی ئامانجێكی حەتمییە بە كۆمەڵێك مەرج".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەزهەر محەمەد ساڵح كە ئابووریناسێكی عێراقی ناسراوە و ڕاوێژكاری دارایی مستەفا کازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراقە لە توێژینەوەیەكی درێژدا بۆ تۆڕی ئابووریناسانی عێراق كە "ناس كورد" خوێندنەوەی بۆ كردووە (23ی تشرینی یەكەمی 2021) ئەوە دەخاتەڕوو، لە پاش 2021 یەدەگی دراوی قورس بە ڕێژەی 23% لە عێراق زیادی كردووە، لەگەڵ ئەوەشدا هەڵاوسانی نرخەكان بەرێژەی 10% زیادی كردووە و گەشەكردنی ئابووری لە دەوروبەری 1% دایە.

 

ساڵح لە توێژینەوەكەیدا بەناونیشانی "رفع قيمة الدينار العراقي: التحديات والفرص" ئەوەشی ئاماژە پێكردووە لە 2020 دا كە نرخی نەوت چووە 36 دۆلار گەشەكردن سالب بووە و یەدەگ بەرێژەی 23% داڕماوە، ئەمەش دەوڵەتی ناچاركردووە دەست بۆ نرخی دراوی بیانی ببات.

 

بەگوێرەی ئەنجامگیرییەكانی توێژینەوەكە لە قۆناغی داهاتوودا هەوڵدان بۆ دابەزاندنی بەهای دراوی بیانی "ئامانجێكی حەتمییە" بەمەرجێك دەوڵەت توانای ئەوە پەیدا بكات كە بەرەنگاری ئەو شۆكە دەرەكییانە ببێتەوە كە دووچاری تەرازوی پارەدان دەبنەوە.

 

هەروەها دەڵێت، "گۆڕینی بەهای دراوی بیانی و نرخی دۆلار جارێكیتر پێویستی بە هەماهەنگییەكی باڵا هەیە لەناو ناوەندەكانی بڕیار".