گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

ناس کورد وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگى چوار ئاشکرا دەکات

2019.07.04 - 11:51
App store icon Play store icon Play store icon
ناس کورد وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگى چوار ئاشکرا دەکات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

  ناس کورد- سەرەتای هەفتەی داهاتوو، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگى چوارى فەرمانبەرانی هەرێم دەکرێت، سەرچاوەیەکیش لە وەزارەتی دارایی هۆکاری دواکەوتنی مووچەی ئەم مانگە بۆ ناس کورد ئاشکرا کرد. . سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی بە ناس کوردى ڕاگەیاند: "بەهۆی پشووی هەینی و شەممەوە دابەشکردنی مووچەی مانگى چوارى فەرمانبەران دەکەوێتە 7ی مانگ، واتە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو"، ئەوەش لەکاتێکدایە بڕیارە مانگانە لە 5ی مانگەوە دەست بە دابەشکردنى مووچە بکرێت. . ئەو سەرچاوەیە وتیشی، یەکەم وەزارەت هاوشێوەى مانگەکانى پێشوو، وەزارەتى پێشمەرگە مووچە وەردەگرێت، دواى دوو ڕۆژیش وەزارەتی پەروەردە لە 9ی مانگدا مووچە وەردەگرێت. . .