گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

قائیمقامییەتی سلێمانی دڵنیایی بە هاووڵاتیان دەدات

2021.10.22 - 23:42
App store icon Play store icon Play store icon
قائیمقامییەتی سلێمانی دڵنیایی بە هاووڵاتیان دەدات

ناس کورد-

سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ڕایگەیاند، به‌به‌رده‌وامی سه‌ردانی دوكان و بازاڕ و شوێنه‌ گشتییه‌كان ده‌كه‌ن و هاووڵاتیان دڵنیا ده‌كه‌نه‌وه‌ به‌رده‌وام چاودێری شوێنه‌كان ده‌كرێت، ده‌شڵێت، ئه‌و چاودێریكردنه‌ی له‌ سلێمانی هه‌یه‌ له‌ هیچ شارێكی كوردستان و عێراق ناكرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا د. ئه‌حمه‌د عه‌زیز، سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی (هەینی 22ی تشرینی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، "لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت به‌به‌رده‌وامی سه‌ردانی دوكان و بازاڕ و شوێنه‌ گشتییه‌كان ده‌كه‌ن و پشكنین بۆ ئه‌و كاڵاوشمه‌ك و خوارده‌مه‌نیانه‌ ده‌كه‌ن رۆژانه‌ له‌لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه‌ به‌كارده‌برێت، هاووڵاتیان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ به‌رده‌وام چاودێری شوێنه‌كان و ده‌كرێت." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " بڵاوكردنه‌وه‌ی كار و چالاكی لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی بۆ ترساندنی خه‌ڵك نیه‌ به‌ڵكو بۆ دڵنیایی زیاتره‌ كه‌ هاووڵاتیان‌ به‌ ئاسوده‌ییه‌كی زیاتره‌وه‌ بچنه‌ ‌چێشتخانه‌ و شوێنه‌كانی دیكه‌ نان بخۆن یان پێداویستییه‌كانی رۆژانه‌یان بكڕن."

 

ڕاشیگەیاندووە،" ئه‌و سه‌ردانكردن و چاودێری كردنه‌ی له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێت له‌ هیچ یه‌كێك له‌شاره‌كانی كوردستان و ته‌نانه‌ت له‌ عێراقیشدا ناكرێت."