ناس کورد-
دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ڕایگەیاند، هەرکەسێک لە دەروازەکەوە گەشت بۆ ئێران بکات پێویستە جگە لە بروانامەی پشکنینی کۆرۆنا (ئەنجامی نێگەتیف) کارتی (ڤاکسینی کۆرۆنا کۆڤید - ١٩ ) یشی پێبێت، بەپێچەوانەوە ڕێگەی پێنادرێت گەشت بکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دەقی ڕاگەیەنراوەکە:
ئاگاداری بۆ گەشتیارانی خۆشەویست
ئاگاداری گشت هاوولاتیان و گەشتیارانی خۆشەویستی هەرێمی کوردستان و هەلگرانی پاسپۆرتی عيراقى دەکەین ئەوانەی کە بە نیازن لەڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەرانەوە گەشت و سەردانی کۆماری ئیسلامی ئێران بکەن پێویستە جگە لە بروانامەی پشکنینی کۆرۆنا ( ئەنجامی نێگەتیف ) ، کارتی (ڤاکسینی کۆرۆنا کۆڤید - ١٩ ) یش لەگەلیان دابێت.
بە پێچەوانەوە هەر هاوولاتی یان گەشتیارێک هەر دوو ( بروانامەی پشکنینی کۆرۆنا و کارتی ڤاکسینی کۆرۆنا ) لە گەلدا نەبێت دەولەتی ئێران ڕێگایان پێنادات سەردانی ئێران بکەن و دەگەڕێندرێنەوە.
بۆیە تاکو هاولاتیانی خۆشەویست تووشی گرفت و زەحمەتی رێگا نەبن، داوا لە هەموو گەشتیارە بەرێزەکان دەکەین بەبێ هەبوونی کارتی ڤاکسین و بروانامەی پشکنینی کۆرۆنا بە مەبەستی چوون بۆ وولاتی ئێران سەردانی دەروازەی نێودەولەتی حاجی ئۆمەران نەکەن چونکە رێگایان پێنادرێت.
ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی
دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران