گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی لەزاری خۆیەوە

چیرۆکی ژنێکی کورد کە هاوسەرەکەی ناچاری کردووە سێکس لەگەڵ هاوڕێکانیدا بکات

2021.10.22 - 22:03
App store icon Play store icon Play store icon
چیرۆکی ژنێکی کورد کە هاوسەرەکەی ناچاری کردووە سێکس لەگەڵ هاوڕێکانیدا بکات

ناس کورد- 

"هەرگیز رۆژێک ئەوەم بەخەیاڵدا نەهات ئەو کەسەی هاوسەرمە ناچارم بکات سێکس لەگەڵ هاوڕێکانی بکەم" ئەمە قسەی ژنێکی گەنجی هەرێمی کوردستانە کە بووەتە قوربانیی دەستی هاوسەرەکەی و بە زۆر ناچار کراوە سێکس لەگەڵ هاوڕێکانی هاوسەرەکەیدا بکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەماوەی ڕابردوودا ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق هۆشداری دا لە هەبوونی حاڵەت یان دیاردەیەکی شاراوە بەناوی "ژن گۆڕینەوە" یان ناچارکردنی ژنان و کچان بە کاری لەشفرۆشی لەلایەن پیاوانی مەحرەمیان و ڕاشیگەیاند، بەدواداچوون بۆ بابەتەکە دەکرێت. 

 

"شیرین" ناوی خوازراوی یەکێکە لە قوربانییەکانی ئەو حاڵەتە و دوای ئەوەی لە تەمەنی 14 ساڵییەوە ژیانی هاوسەری پێکهێناوە، لەلایەن هاوسەرەکەیەوە ناچار بە کاری سێکسی کراوە لەگەڵ کەسانی دیکەدا. 

 

"شیرین" بە ماڵپەڕی "نەوژین"ی تایبەت بە کەیسەکانی ژنانی ڕاگەیاندووە، دوای هەفتەی یەکەمی هاوسەرگیریەکه‌ی توشی شۆک بووە کاتێک هاوسەرەکەی ناچاری کردووە سێکس لەگەڵ هاوڕێکەی بکات.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "سەره‌تا بەسەرخۆشی هاوڕێکانی دەهێنایەوە نزیک دەبوونەوە لێم، ئەگەرچی بەرهەڵستیم دەکرد، بەڵام دەرەقەتیان نەدەهاتم، من مناڵ بووم مێردەکەم دواتر بۆ خەڵەتاندنی من لێی دەدان، ئیتر وردە وردە وای لێهات هاوڕێکانی مێردەکەم برادەری خۆیان دەهێنایەوە بۆ ماڵەوەمان من بووم بە لەشفرۆشی مێردەکەم." 

 

شیرین دەڵێت، "زۆر قسەم لەگەڵ باوکم و براکانم کرد، بەڵام ئەوان پشتی هاوسەرەکەمیان دەگرت، ڕەنگە ئەوان هەر منیان فرۆشتبێت پێی".

 

"هەستم بە سوکایەتی پێکردن دەکرد کاتێک دەچوومە بنکەی تۆمارکردنی سکاڵا، دوای چەندین جار ڕۆشتن دەیانوت بەڵگەکانت لاوازن."، شیرین وادەڵێت. 

 

لەسەر کەیسەکە دادگا بڕیاری جیاکردنەوەی هاوسەرەکەی و شیرینی داوە، بەڵام بەبێ سزادانی هاوسەرەکەی، بۆیە پەنای بردووەتە بەر رێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان کە رێکخراوەکە تایبەتە بە پشتیوانی یاسایی بۆ ژنان لە دۆسییەکانی کوشتن و توندوتیژی. 

 

شیرین دەشڵێت، "هیچم ناوێت بەس جیام بکەنەوە لەو پیاوە، من بێ ئابڕو بووم بەدەستیەوە ئەو وازناهێنێت لە هێنانەوەی هاوڕێکانی بۆ ماڵەوە و دەستدرێژی کردنە سەرم، بێز لە خۆم دەکەمەوە، هێشتاش براکانم و باوکم نایەن بۆ شایەتی دان و پشتیوانیم".