گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە چی دەڵێت

یەکەم لێدوان لە ئەکتەرەکەی هۆڵیودەوە لەسەر کوشتنی هاوکارەکەی

2021.10.22 - 21:41
App store icon Play store icon Play store icon
یەکەم لێدوان لە ئەکتەرەکەی هۆڵیودەوە لەسەر کوشتنی هاوکارەکەی

ناس کورد- 

دوای ئەوەی لەکاتی وێنەگرتنی فیلمە نوێیەکەیدا، ئەکتەری ئەمەریکی، ئیلیک باڵدوین بە هەڵە هاوکارێکی کوشت لە یەکەم لێدواندا ڕایگەیاند، بەهۆی ڕووداوەکەوە توشی شۆکێکی سەخت بووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

باڵدوین لە تویتێکدا (هەینی 22ی تشرینی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، "هیچ قسەیەک نییە بۆ دەربڕینی ئەو شۆک و خەمباربوونەی بەسەرم هاتووە، دوای ئەو ڕووداوە دڵتەزێنەی کە بەسەر هالینا هاچینزدا هات." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " بە هەموو توانامەوە هاوکاری لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس دەکەم بۆ ئەوەی بزانین ئەم ڕووداوە چۆن ڕوویدا و لەگەڵ هاوسەرەکەیدا لە پەیوەندیدام، پشتگیری ئەو و خێزانەکەی دەکەم بەڕاستی زۆر خەمباری هاوسەرەکەی و منداڵەکەیم." 

 

بەگوێرەی ئاژانسی "ئەسۆشەیتد پرێس" (هەینی 22ی تشرینی یەکەمی 2021) لە میانەی تۆمارکردنی گرتەی فیلمێکدا کە چەک و تەقەکردنی تێدابووە، ئیلیک باڵدوین، ئەستێرەی سینەمای ئەمەریکی بە هەڵە هالینا هاچێن، بەڕێوەبەری وێنەگرتنی فیلمەکەی کوشتووە، هەروەها دەرهێنەرەکەش برینداربووە.

 

زیاتر بخوێنەرەوە: ئەکتەرێکی بەناوبانگ لەکاتی وێنەگرتنی فیلمێکدا وێنەگرەکەی کوشت