گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

لەبارەی گرانکردنی کرێی پاس ڕوونکردنەوە دەدرێت

2021.10.22 - 19:54
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەی گرانکردنی کرێی پاس ڕوونکردنەوە دەدرێت

ناس کورد- 

 

سەرۆکی سەندیکای شۆفێرانی سلێمانی ڕەتیدەکاتەوە کرێی پاس کرابێتە 750 دینار و ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا ئەو بڕیارە نەدراوە، بەڵام ئەگەر دۆخەکە بەوشێوەیە بێت بەدڵنیاییەوە گران دەکرێت .

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جەلال ئەبوبەکر، سەرۆکی سەندیکای شۆفێرانی سلێمانی (هەینی 22ی تشرینی یەکەمی 2021) بە "ناس کورد"ی وت، "تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێک نەدراوە بۆ گرانکردنی کرێی پاس لە 500 دینارەوە بۆ 750 دینار." 

 

وتیشی، "ئەگەر بڕیار بدرێت گران بکرێت ئەوا پێشووتر بە لایەنی پەیوەندیدار دەوترێت و بە ئاگاداری حکومەت دەکرێت." 

 

جەختیشیکردەوە، "لەم هەفتەیەدا کۆدەبینەوە و گفتوگۆ لەوبارەیەوە دەکەین ئەگەر دۆخەکە بەمشێوەیە بێت بە دڵنیاییەوە کرێی پاس گران دەکرێت.