گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

وردەکاریی دەستگیرکردنی ئەفسەرێک لە گەرمیان لەسەر پۆستێکی فەیسبوک

2021.10.22 - 19:07
App store icon Play store icon Play store icon
وردەکاریی دەستگیرکردنی ئەفسەرێک لە گەرمیان لەسەر پۆستێکی فەیسبوک

ناس کورد- 

دوای ئەوەی لە پۆستێكیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك داوای لە قوباد تاڵەبانی كردبوو گۆڕانكاری لە ئیدارەی گەرمیان و پۆستی جێگری سەرۆكی حكومەت بكرێت، ئەفسەرێكی باڵای پۆلیسی دارستان بە فەرمانی بریکاری وەزیری ناوخۆ دەسبەسەرکرا، ئێوارەی ئەمڕۆ بڕیاری ئازادکردنی درا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەركان رەحمان، مقەدەم لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستانی گەرمیان لە پۆستێكیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك داوای لە قوباد تاڵەبانی كردبوو، گۆڕانكاری لە پۆستەكانی ئیدارەی گەرمیان بكات و وازیش لە پۆستی جێگری سەرۆكی حكومەت بهێنێت و لەبری ئەوە پۆستێكی دیكە وەربگرێت.

 

لەدوای بڵاوکردنەوەی پۆستەکە، لەسەر بڕیاری بریکاری وەزیری ناوخۆی هەرێم، ناوبراو لە فەرمانگەکەی خۆی دەستبەسەر کرا و بڕیاری لێکۆڵینەوە درا لەگەڵیدا 

 

لەوبارەیەوە عەمید شوان محەمەد، بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستانی گەرمیان (هەینی 22ی تشرینی یەکەمی 2021) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، " مقەدەم ئەركان ڕەحمان، هەر لە فەرمانگەکەی خۆمان دەستبەسەر بووە، لەسەر داوای بریکاری وەزیری ناوخۆی هەرێم." 

 

وتیشی، "ئێوارەی ئەمڕۆ جێگری سەرۆکی حکومەت پەیوەندی کرد و لەسەر فەرمانی ئەو ئازادمان کرا و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە لەسەر ئەو سکاڵایەی لەسەری تۆمارکراوە لەلایەن ئیدارەی گەرمیانەوە." 

me_ga.php?id=4674

دەقی پۆستەكەی مقەدەم ئەركان رەحیم:

 

بەڕێز جێگری سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێم

 

گۆڕینی بەرپرسانی حکومەت و گۆڕینی نوسینگەی تایبەتیت و ڕاوێژکاران و ئەوانەی نوێنەرایەتیت دەکەن کە بەڕێزتان بڕیارتان لەسەری داوە دڵنیام پێشوازیەکی گەرمی لێدەکرێت لەلایەن جەماوەرەوە بەتایبەت گۆڕینی بەڕێز خودی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیانیش لەبیر مەکەن جا لێرەشەوە پێشنیارێکی ترم هەیە گەر گۆڕانکاریەکە خودی بەڕێزتانیش بگرێتەوە دڵنیام پێشوازی گەرمتری لێدەکرێت خۆ ناکرێت تاکو قەرەی قیامەت بەجێگری بمێنیتەوە بەپێێ ڕێکەوتن دەکرێت سەرۆکی هەرێم یاخود هەر بەرپرسیاریەتیەک کە شایەنی ئێوە بێت لەداهاتوو وەریبگرن .

 

تێبینی / نان و پیاز خۆرەکان گەردنتان ئازاش بێت دڵنیام نان و پیازیشی پێوە دەخۆن .