گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

نەوەیەکی نوێی کۆرۆنا سەریهەڵدا و وەزارەتی تەندروستی هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە

2021.10.22 - 15:41
App store icon Play store icon Play store icon
نەوەیەکی نوێی کۆرۆنا سەریهەڵدا و وەزارەتی تەندروستی هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە

ناس کورد- 

لەدوای ڕاگەیاندنی سەرهەڵدانی نەوەیەکی نوێی کۆرۆنا لە ڕووسیا وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕێکارەکانی خۆی ڕاگەیاند و دەڵێت، خۆکوتان باشترین ڕێگەیە بۆ بەرگرتن بە ڤایرۆسەکە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕیاز عەبدولئەمیر، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی لە وەزارەتی تەندروستیی عێراق (هەینی 22ی تشرینی یەکەمی 2021) بە ئاژانسی فەرمیی عێراقی ڕاگەیاند، "ڕێکار و بەدواداچوونەکانی وەزارەتی تەندروستی لەگەڵ تەندروستیی جیهانی بەردەوامە، لەدوای ئەوەی ڕووسیا سەرهەڵدانی نەوەیەکی نوێی کۆرۆنای ڕاگەیاند." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "باشترین چەکی ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسەکە وەرگرتنی ڤاکسینە، بەتایبەت کە بەشێوەیەکی بەرچاو کاریگەری هەبووە لەسەر کەمکردنەوەی توشبوون و مردن بە ڤایرۆسەکە." 

 

جەختیشیکردەوە، "زۆرینەی زانایانی جیهان پێشبینیی کۆتاییهاتنی کۆرۆنا لەم نزیکانەدا ناکەن، بۆیە پێویستە هەمووان بە دەم وەرگرتنی ڤاکسینەوە بچن." 

 

بەوتەی بەرپرسەی وەزارەتی تەندروستیی عێراق، تاوەکو ئێستا ڕێژەی ئەو کەسانەی ڤاکسینیان وەرگرتووە لە 22%ی ئەو کەسانە تێناپەڕێت کە پێویستە ڤاکسین وەربگرن، ئەوەش ڕێژەیەکی کەمە و پێویستە بەرزبکرێتەوە بۆ 60%.