گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

نرخی بیتکۆین هاڕەی کرد

2021.10.22 - 14:13
App store icon Play store icon Play store icon
نرخی بیتکۆین هاڕەی کرد

ناس کورد- 

لەدوای بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی دراوی ئەلکترۆنی، بیتکۆین و تۆمارکردنی ژمارەی پێوانەیی، بەڵام نرخی ئەو دراوە توشی دابەزینێکی سەخت بووەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ئاژانسە ئابورییەکانی جیهان (هەینی 22ی تشرینی یەکەمی 2021) نرخی یەک بیتکۆین پێنج هەزار دۆلار دابەزی و لەئێستادا بەرامبەر 62 هەزار دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت. 

 

دابەزینی نرخی بیتکۆین تەنها زیانەکەی بۆ خۆی نییە، بەڵکو نرخی دراوە ئەلکترۆنییەکانی دیکەشی دووچاری دابەزین کردووەتەوە.  

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا نرخی بیتکۆین گەیشتە 67 هەزار دۆلار و ئەوەش ئاستێکی پێوانەیی و نرخێکی مێژوویی بوو.