ناس کورد-
گەنجێکی تەمەن 18 ساڵی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا و ڕێکخراوێکی مرۆییش دەڵێت، لەماوەی یەک مانگدا حەوت مێردمنداڵ کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایگەیاند، کوڕێکی تەمەن 18 ساڵی خەڵکی شاری شنۆ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەناوی "ماشەڵڵا ئازەرەخش" بە گولـلەیەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هۆکاری خۆکوشتنی گەنجەکە بەهۆی کێشەی خێزانی و داراییەوە بووە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، ڕۆژێک بەر لەو ڕووداوە، مێردمنداڵێکی دیکەی خەڵکی ورمێ بەناوی مەتین عوسمان لە ڕێگەی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
ئەو ڕێکخراوە مرۆییە دەڵێت، لەماوەی یەک مانگی ئەمساڵدا لانیکەم حەوت مێرمنداڵی خوار 18 ساڵ کە پێنج کەسیان کچ بوون لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.