گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆ كێشەی بەنزین دەبێت وەزارەت دڵنیایی بدات

لەبارەی نەوتی ماڵان وەزارەت گفتێك بە لیژنەی وزە دەدات

2021.10.22 - 11:18
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەی نەوتی ماڵان وەزارەت گفتێك بە لیژنەی وزە دەدات

ناس كورد_

جێگری سەرۆکی لیژنەی وزه‌و سامانە سروشتییه‌كانی پەرلەمان، گوڵزار عەلی دەڵێت کێشەی کەمبونەوەی ڕێژەی غاز و بەرزبوونەوەی نرخەكەی ئێستا چارەسەربووە و وەزارەتیش پێی ڕاگەیاندووین تا كۆتایی ساڵ نەوتی سپی بەسەر ماڵاندا دابەش دەكرێت، ئەمە لە كاتێكدا حكومەتی هەرێم بڕیاری داوە 100 ملیۆن لیتر نەوتی سپی دابەش بكات و ئەوەشی ڕادەگەیەنێت كە پرۆسەكە دەستی پێكردووە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جێگری سەرۆکی لیژنەی لیژنه‌ى وزه‌ و سامانە سروشتیه‌كان و پیشه‌سازى و بازرگانی لە لێدوانێكدا بۆ (VOA) كە "ناس كورد" بینیویەتی (22ی تشرینی یەكەمی 2021) دەڵێت هۆکاری کێشەی غاز کە چەند ڕۆژێکە هەیە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە پێویستی بە چاککردنەوە هەبوو، (کۆرۆمۆ) ساڵی جارێک دەبێت سیانە بکرێت بۆیە کێشەکە هونەری بووە".

 

هەروەها دەڵێت "ئێستا کێشەی غازمان نیە و چارەسەربووە، ئەوەی هەیە کێشەی بەنزین و نەوتی سپییە بۆ ماڵان".

 

گوڵزار عەلی ئەوەشی وتووە” بە زارەکی ئاگادار کراوینەتەوە کە تا پێش کۆتایی ئەمساڵ و پێش هاتنی وەرزی زستان نەوتی سپی بەسەر هەموو ماڵێکدا دابەش دەکرێت، بۆ ئەوەش دابەشکردنی نەوت سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەکانەوە دەست پێدەکات، دواتر گوندەکان و دەرەوەی شار، لە قۆناغی سێیەمیشدا نەوت بەسەر ناوەندی شارەکاندا جێ بەجێ دەکرێت، بۆ ئەمەش لیژنە پێکهێنراوە لە وەزارەتەوە بۆ دابەشکردنی نەوتی سپی و بەنزین".

 

لای خۆشییەوە فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێم بڵاوی كردەوە (22ی تشرینی 2021) لەسەر بریاری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی بەر لە هاتنی وەرزی زستان دەستی پێ کرد و بۆ ئەو مەبەستەش وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان ڕاسپێردراوە ١٠٠ ملیۆن لیتر نەوتی سپی بە باشترین کوالێتی دابین بکات.

بە پێى بڕیارەکە، لە قۆناغی یەکەمدا ١٠ ملیۆن لیتر بۆ پارێزگاکانی هەولێر، دهۆك، سلێمانی و هەڵەبجە دابین کراوە و دابەشکردنی نەوتی سپیش لە ناوچە شاخاوییەکان دەستی پێ کردووە کە هەر خێزانێك، ٢٠٠ لیتر نەوتی سپی بە بڕی ٥٥ هەزار دینار پێ دەدرێت.


بەپێی پلانی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان، دابەشکردنی نەوتى سپیى بە سێ قۆناغ دەبێت:
قۆناغى یەکەم: دابەشکردنى نەوت لە ناوچە شاخاوییەکان
قۆناغى دووەم: دابەشکردنى نەوت لە دەوروبەرى شارەکان
قۆناغى سێیەم: دابەشکردنى نەوت لە نێو شارەکان

پشکى هەر پارێزگایەکیش لەو ڕێژە نەوتە سپییەى کە دیارى کراوە، بەم شێوەیەى خوارەوەیە:
ـ پارێزگای هەولێر: ٤٧.٥ ملیۆن لیتر
ـ پارێزگای سلێمانی: ٢٩.٦ ملیۆن لیتر
ـ پارێزگای دهۆک: ٢٣ ملیۆن لیتر
ـ پارێزگای هەڵەبجە: ٤.٥ ملیۆن لیتر

ئەو بڕە نەوتە سپییەى کە تا ئێستا بۆ پارێزگاکان نێردراوە بەم شێوەیەى خوارەوەیە:
ـ پارێزگاى هەولێر: ٤ ملیۆن و ٣٢٩ هەزار لیتر
ـ پارێزگاى دهۆک: ٣ ملیۆن و ٤٢٩ هەزار لیتر
ـ پارێزگای سلێمانى و هەڵەبجە: ٢ ملیۆن و ٤٧٨ هەزار لیتر

 

کێشەی کەمبونەوەی سوتەمەنی و بەرزبونەوەی نرخی غاز و نەوتی سپی و بەنزین لە دوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنە پێش وەختەکەی پەرلەمانی عێراق لەهەرێمی کوردستان سەریهەڵدا هەرچەند دوو ڕۆژ لەمەوبەر سەرۆکی حکومەت ڕایگەیاند” لیژنەیەکی لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕاسپاردووە بۆ ئەوەی سەردانی بەغداد بکەن بەمەبەستی دابینکردنی بەشە سوتەمەنی بۆ هەرێمی کوردستان.