گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

40 پەرلەمانتار ناویان هەیە

ڕاپۆرتێك: پەرلەمانتارانی پێشوو لەترسی لێپێچینەوە عێراق بەجێدەهێڵن

2021.10.22 - 09:51
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاپۆرتێك: پەرلەمانتارانی پێشوو لەترسی لێپێچینەوە عێراق بەجێدەهێڵن

ناس كورد_

چەند سەرچاوەیەكی ئاگادار بە رۆژنامەی عەرەبی جەدیدی قەتەرییان ڕاگەیاندووە كە ژمارەیەك پەرلەمانتاری خولی پێشوو لە ترسی لێپێچینەوەی یاسایی پاش كۆتاییهاتنی پارێزبەندیی پەرلەمان وڵاتیان بەجێهێشووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

راپۆرتێكی رۆژنامەكە كە "ناس كورد" بینیویەتی (22ی تشرینی یەكەمی 2021) لە زاری بەرپرسانەوە ئەوە ئاشكرا دەكات 40 پەرلەمانتاری خولی چوارەم ناویان لە لیستی گەندەڵی و لێپێچینەوەكان و تێوەگلان لە دۆسییەی جۆاوجۆردا هەیە و 12 لەوانەش دۆسییەی یاساییان لەسەرە لەگەڵ ژمارەیەك بەرپرس كە ئێستا لە ژێر لێپێچینەوەدان.

 

سەرچاوەكان ئەوەشیان ئاشكرا كردووە ژمارەیەك لەو پەرلەمانتارانەی خولی چوارەم كە گومانیان لەسەرە پاش هەڵبژاردنی پێشوەختە (10ی تشرینی یەكەم) وڵاتیان بەجێهێشووە بەرەو لوبنان و ئوردن و ئێران و توركیا لەگەڵ هەندێك وڵاتی ئەوروپی.

 

باسم خەشان كە پەرلەمانتارێكی یاساییە باس لەوە دەكات لە 7ی ئەم مانگەوە دادگا دەستكراوەیە بۆ لێپیچینەوە لە هەر پەرلەمانتارێك كە دۆسییەی لەسەر بێت.

 

جگە لە دەستەی نەزاهە مستەفا كازمی لیژنەیەكی تایبەتی بە دەسەڵاتێكی فراوانەوە دیاری كردووە بۆ لێپێچینەوە لە گەندەڵی و تاوانی گەورە بە سەرۆكایەتی ئەحمەد ئەبو ڕغیف بریكاری وەزیری ناوخۆ و سەرپەرشتیاری دەزگای هەواڵگری.